لە گرتووخانەی پارسیلۆنی خوڕەماوا ۲ گیراو لەسێدارەدران

 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ۳۱ی پووشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، ۲گیراو بە نێوەکانی “ئیرەج قوبادی خەڵکی کوهدەشت” و “کاووس مەلێکی خەڵکی ئەلیگودەرز” لە گرتووخانەی پارسیلۆنی خوڕەماوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سێدارەدران.
بەپێی هەواڵەکە، ئەو ۲ گیراوە بە تاوانی هەڵگرتن و گوێستنەوەی مادە هۆشبەرەکان، لە دۆسیەیەکی هاوبەش دا بە سێدارە حوکم درابوون کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ۲۹ی پووشپەڕ، هەواڵی گوێستنەوەی ئەو ۲ زیندانییەی بۆ ژووری تاکەکەسی بڵاو کردبۆوە.
جێگەی باسە کە شەپۆلی زیادبوونی ئێعدامەکان لە کاتێکدایە کە هاوکات پەڕڵەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی کەمکردنەوەی سزای لە سێدارەدان، سەرقاڵی سەرەڕاست کردنەوەی گەڵاڵەیاسای دژایەتی مادە هۆشبەرەکانە و دەزگای دادوەری گوڕی بە جێبەجێ کردنی ئێعدامەکان داوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بەو زووانە پڕۆژەیاسایەکی داوەتە پەڕڵەمانی ئەو وڵاتە کە دەست پێڕاگەیشتنی بەکارهێنەرانی مادەهۆشبارەکان، ساناتر دەکات و پەسەندکردنی ئەو گەڵاڵەیاسایە، فرۆشی مادە هۆشبەرەکان،قازانجێکی بەرفراوان بە سندووقی دەوڵەت دەگەیێنێت و بەو شێوازە نوێیە گەنجان زیاتر هان دەدا بۆ کەڵک وەرگرتن و بەکاربردنی ئەو دیاردە ماڵ وێرانکەرە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان