ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستایەکی ئاینیی بەناونیشانی مامۆستا مادێح کەرەمی. پێشنوێژی گوندی هۆیە سەربە شاری سنە بۆ دادگای شاری شوێشە بانگهێشت کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ناوبراویان بەتۆمەتی پشتیوانی لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان، پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و تێکدانی ئاسایشی گشتی بۆ دادگای پیاوانی ئاینیی لە شاری هەمەدان بانگهێشت کردووە.
هەرلەم چواچێوەیەدا؛ یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ئەمساڵ مامۆستایەکی ئاینیی دیکە بەناونیشانی مامۆستا حەسەن فەتحی خزلەکی پێشنوێژی گوندی قازڵیان سەربە شاری بۆکان لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ق.ش