دەستبەسەری هاوڵاتییەکی دیکە لەمەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەربە شاری مەهابادیان بەناونیشانی ڕەسووڵ بەهمەنی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

هەرلەم چوارچێوەیەدا دواتر دووشەممە ٢٦ی بەفرانباریش ٤ هاوڵاتت خەڵکی گوندی کۆسەکەرێز سەربە شاری مەهاباد بەناوەکانی جەلال عەلەوی، جەماڵ عەلەوی، مەسعوود شپە و کەیوان قاسمزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *