ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، لە شاری مەهاباد، جەلال حسەینی بەتەقەی چەکی گەرم، نەما
فەرهووش ٤٢ساڵ تەمەن و باوکی نەمام، خالید فەرهووش ـی لە گەڕەکی زەوییەکانی شارەوانی کوشت. ئەم ڕووداوە لەکاتێکدا هاتەئاراوە کە دۆسیەی جوێ بوونەوەی نەمام فەرهووش لە هاوسەرکەی بەبۆنەی کێشەی قووڵی خاوخێزی لە سیستەمی قەزایی لە تاوتوێکردندابوو.
بەرپرسانی خۆجێی و سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە جەل حسەینی، زاوای بنەماڵە، ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی(١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) هاوسەرەکەی خۆی نەمام فەرهووش و باوکی هاوسەرەکەی خالید فەرهووش ـی لەڕێی چەکی گەرمەوە کوشتووە و خێرا لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتووە.
بەپێی کوتەی سەرچاوەی نێزیک لە بنەماڵە، نەمام فەرهووش پێشووتر بەبۆنەی کێشەی قورس و بەردەوام لە ژیانی هاوبەش، دەسپێشخەری بۆ جوێبوونەوەی کردبوو و ڕەوتی تاوتوێکردنی ئەم دۆسیە وەکوو خۆی لە سیستەمی قەزایی لەگەڕدا بوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم کوشتنە لە گەڕەکئ زەوییەکانی شارەوانی هاتۆتە ئاراوە و هەوڵی هێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەسبەسەری کەسی چەکدار تا ئێستە بێ ئەنجام ماوەتەوە.
لە گێرانەوە مافی مرۆییەکان، ئەم ڕووداوە یەک لە میناکە قیزەونەکانی توندووتیژی خێزانی مەزەندە دەکرێت؛ توندوتیژییەک کە قوربانییەکانی بەتایبەت ژنان بەر لە ڕوودانی ئەو جینایەتانە دەیان جار هەواڵی هەارەشە و بێ دەرەتانی ئاقاڕی بنەماڵەیان ڕاگەیاندبوو.
دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیمی ئێران لەمبارەوە کوتوویانە: درێژەی بەدواداچوونی ڕووداوەکە هەنووکە لەسەر دەسبەسەری بەپەلەی تۆمەتبار و لێکۆڵینەوە وردی توندوتیژی خاوخێزی لەسەر ئەم دۆسیە ڕاوەستاوە.
ق.ش


