بە مەبەستی پشتگیری لە کەبوودوەند و دژکردەوە لەهەمبەر سیاسەتەکانی کۆماری ئسلامی ئێران دژ بە زندانیانی سیاسی و مەدەنی کورد، چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد لە وڵاتی ئاڵمان کەمپینێکی مانگرتن لە خواردنیان دەست پێکردوە.
دوای درێژهکێشانی مانگرتنی محەممەد سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەندیخانەی “ئیڤین”ی تارانو خهمساردیی کاربهدهستانی دهزگای قهزایی له ههمبهر داواو بارودۆخی تەندرووستی ناوبراو، کۆمەڵێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ ڕزگار کردنی گیانی ئەو گیراوە سیاسی و ماف مرۆڤیە کەوتوونەتە هەوڵو تێکۆشان.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ ی جۆزهردانهوه هەڵمەتێکی مانگرتن لەلایەن چەندین چالاکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ پشتیوانی لە محەممەد سەدیق کەبوودوەند و محەممەد عەبدوڵاهی و سهرجهم گیراوانی سیاسی کورد که مانیان گرتوه، له شاری بێرلین لە ئاڵمان دەستی پێکردوه.
ئەم هەڵمەتە بە شێوەی مانگرتن لە خواردن بەڕێوه دەچێو شوێنی ئەو هەڵمەتە پێش ئۆفیسی پاڕلمانی ئورووپا لە بێرلینە.
مانگرتووان بریتین لە:
کاوە شەریفیان، کارزان شباهنگ، فەخرەدین فەرەجیو پێشەوا موتیعی ئهو چوار چالاکیه سیاسییهن که پێشهنگی ئهو مانگرتنهن.
پێویست بە ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنجشهممه، ١٣ ی جۆزهردان لە دووهەم رۆژی ئەم مانگرتنەدا نامەیەک ئاراستەی کۆنسولگەری وڵاتانی فەرانسە، ئامریکا، ئاڵمانو ئۆفیسی پارلمانی ئورووپا کراوە کە تێیدا ئاماژە بە هۆکاری مانگرتنو داخوازیەکانی مانگرتوان کراوە.
مانگرتووان داوا لە هەموو چالاکانی سیاسیو مەدەنی کورد بە تایبەت لە دەرەوەی وڵات دەکەن کە بۆ پشتگیری لە کەبوودوەندو پەرەگرتنی ناڕەزایەتیو گەیاندنی دەنگی ئازادی خوازی ئەو گیراوە کوردە بەندکراوە، بە مانگرتنو وهرێخستنی خۆپێشاندان ببنە بەشێک لە هەڵمەتی ئازادی کەبوودوەند.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان