بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ دوای نیوەڕۆ لەناوچەی ئاڵوەتانی سەردەشت سێ” برا” بەتراکتۆردەچن بەسەر مینێکی چێنراودا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو هەر لەوێدا و دوو کەسیان گیانیان لەدەست دەدەن و دەنگۆیی گیان لەدەستدانی کەسی سێهەم هەیە، هەرچەند هێشتا بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە .
ناوەندی مین هەڵگرتنەوە بە بەرپرسایەتی کەسێکی پلەدار بە ناوی سەردار امیراحمدی بەرپرسی ئەو ڕوداوەیە، چونکە زۆرجار بڵاو دەکەنەوە کە کوردستان لەمینە چێندراوەکان پاک کراونەتەوە، بەشێوەیک کە ئەمساڵ لەکرماشان جێژنێک بەو بۆنەوەیە وەگیرا، کە لەدوای ئەو جێژنەوە ئەمە189هەمین کەسە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەست دەدەن.
بەپێی یاسای نیونەتەوەیی ،بڵاوکردنەوەی مینی چێنراو قەدەخەیە و نابێ هیچ وڵاتێک مینی بچێنێت، زۆرێک لە وڵاتان ئەو بابەتەیان قبووڵ کردوە، بەڵام وڵات گەلێ وەکوو ئێران، بە شێوەی نایاسایی درێژە بەو بابەتە دەدەن، بەتایبەت کە ئێران لە کاتی چاندنی ئەو مینانە هیچ سیستەم و بەرنامەی دیار بەکار نابات کە دوایی خۆیان ئەو مینە چێندراوانە بدۆزنەوە و دەریان بێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


