هەواڵی تەواوکەری پشتڕاسکردنەوەی ناسنامەی سێهەمین برینداری کاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK،‏ ناسنامەی سێهەم هاووڵاتی کە لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوو، لە لایەن هێزەکانی سنووریی ڕژیمی ئێران، بە بەردبارانکردن و تەقەی ڕاستەوخۆ، بریندار بووە، فازڵ مەلەکی خەڵکی شاری جوانڕۆیه.

ئەم هاووڵاتییە له قاچەوە بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی پزیشکی.

جێی ئاماژەیه کە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی دوو هاووڵاتی برینداری دیکەی، بە ناوەکانی فوئاد کاریگەر و سۆهەیب(نازناوی نەزانراوە)، لە هەواڵەکانی ڕابردوودا پشتڕاست و بڵاوی کردۆتەوە.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *