مانگی مە ی 2016بەرانبەر بە ۱۲ گوڵان تا۱۱ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹٥ ی هەتاوی کەبەهەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەپشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کەلەلایەن ڕێکخراوە کانی مافی مرۆڤی کوردستان و ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە ،کۆبەندی بۆکراوە.شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە،بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی ،ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکان و هێزی ئاسایش،بەلەبەرچاونەگرتنی مافی شارۆمەندی وسیاسی،بن بڕ کردنی ئازادی بیروباوەڕوو دەنگ هەڵبڕین ،قورخ کردنی مافی ژیان وئەمنیەتی تاکەکەسی ،هەڵاواردنی حکومی ،بێحورمەتی بەهاوڵاتیان وهەروەهائەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی و لەبەرچاونەگرتنی مافەکان بنەڕەتی زیندانیانی سیاسی لەمانگی ڕابردودا بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی بڕگەی ۱۹ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە .هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە ؛هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە ؛هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت،لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹دادیسان دەڵێت ؛هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە،ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن ،ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ ،هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک ،مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری ،کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت ؛وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت.بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت ،هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
ئێعدام
بەداخەوەلەم مانگەدا ڕەقەمی ئێعام کراوەکان بەپێوەرێ مانگی پێشو ڕۆی لەزیادیی بوەکەهەواڵەکانی بڵاو دەکرێنەوە.بەڵام بەپێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆرجار ئێعدامیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلەزیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ئێعدامکراون مێدیایی ناکرێت وکماری ئیسلامی ،بەفەرمی بڵاو ناکاتەوە.
ڕۆژی دوشەمە ۳ی جۆزەردان سزای سێدارە لەسەر “خدرخانی”بەتۆمەتی مادەهۆشبەرەکان لەزیندانی قزل حصارکرج جێبەجێ کرا .
دوو زیندانی لەورمێ بەتۆمەتی قەتڵ و جێبەجێ کردنی قەرەویی(قصاص)لەسەریان جێبەجێ کرا. ناوی ئەو دووزیندانییە کەوەک قەرەوی لەسێدارەدران غفور قادرزادە وداریوش فهرجزادە بوون
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە ،۲۷ی گوڵان شەش زیندانی گرێدراوبەمادەهۆشبەرەکانەوەلەحەوشە زیندانی دەریا لەورمێ ئێعدام کران .ئەمەناسنامەی ئەوکەسانەیە ؛علی شمو گردیان کوڕی فیصل ،رحمان رشیدی کوڕی حسن،نادرممدی کوڕی یوسف ،حیدرامینی کوڕی یوسف ،ناجی کیوانی کۆڕی عبدالە.
هێزەدادوەری و ئەمنیەتیەکانی ڕێژیمی ئێسلامی لاوێکی کوردیان بەناوی “فردین.ر”لەفولکەی ئازادی شاری کرماشان لەسێدارە دا.
لەدوای ناڕەزایی کاوە ویسی کۆڕی ئیبراهیم بە ئەرێنی کردنی سزای ئێعدامەکەی ،لەلایەن دیوانی عالی وڵاتەوە سزای سەپاوبەسەر ناوبراودا ئەرێنی کرد.
ڕۆژی چوارشەمە٥ی جۆزەردان بەشی جێبەجێکاری سزاکانی رجایی شاری کرج فرمانی جێبەجێ کردنی ئێعدامی بەم گیراوانەی خوارەوە ڕاگەیەندراوە.
کامران شیخە،انورخضری،فرهادسلیمی،ایوب کریمی ،قاسم آبستەوخسروبشارت
قۆڵ پێچ کران
دەسبەسەر ،بانگهێشت ،سزادان و دۆسیە سازدان
لەم مانگەداژمارەیکی زۆرلەهاوڵاتیانی کوردلەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون یان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتی و دادگاکان کراون و سزایان بۆ دیاری کراوە.وەزارەتی ئیتلاعاتی ۱٦چالاکی کرێکاری کوردی لەمانگی گوڵاندا دەسبەرکرد .عباس اندریاری ومظفرصالح نیا بە حفازهت ئیتلاعاتی هێزی ئەمنیەتی سنە بانگهێشت کراوەو لەسەر بۆنەی تایبەت بە ڕۆژی کرێکارەوە لێپرسینەوەیان لێکراوە ،هاوکات لەگەڵ بۆنەی ڕۆژی کرێکارەوەلەئێران ،٥کەس لەچالاکانی کرێکاری لەکۆبونەوەی بەر بینای ئیدارەی کار لەسنە دەسبەسەر کران و۳کەس لەوان بەدانانی بارمتە هەر ئەو ڕۆژە ئازادکران
ناوەکانیان ئەمانەبوو؛یدالەصمدی،لوتفڵا ئەحمەدی،زاهدمرادی،نادررضاقلی وحسین حسن آبادی
هەروەهالەسەقزەوە ڕاپۆرتمان پێگەیشتوە کەهێزەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارە هەوڵی قۆڵبەسکردنی ۹چالاکی کرێکاری یان داوە کەچەندکاتژمێرێک لەژێر لێپرسینەوەدابوون .
٥چالاکی تری سەقزی کەلە سەرڕێگەی “پارک کەوسەر”لەسەرجادەی بازنەی شار لەلایەن ڕێداری ئه منیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون ،بەم ناوانە ،محمدعبدی پور ،آزاد احمدی،احمدعبدی پور،صدیق محمدی وپدرام عبدی پور
بانگهێشتی تەلەفونی رحمان کاردار،حسین مرادی وسیدئەنور موعەتەر بۆ ستاد خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لەڕۆژی کاریگەردا لەو شەپولەدەسبەسەرانی ڕۆژی یەکەمی مانگی مەی بوو.
ئارش حوسەین پەناهی هاوڵاتی شاری دێولان لەپارێزگای سنە ،لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراو و نێردراوەبۆ شوێنێکی نادیار .
ئومید سلیمانی نوسەرو وڕۆژنامەوانی شاری پاوە لەلایەن لیباس شەخسیەکانی ئیتلاعاتەوەلەشاری سنە قۆڵبەسکرا و تائیستا لەشوێنی دسبەسەرکردنەکەی هیچ زانیاریک نییە .
دوای ئەوەی کەچەند حەوتوە لەدەسبەسەربوونی ئەفسانەوشاهۆ بایزیدی تێپەڕیوە،بنەماڵەی ئەم خوشک وبرا هەروەها لەچارەنوسی منداڵە دەسبەسەرکراوەکانیان بێ خەبەرن.
منصور حسن زادەهاوڵاتی بۆکانی لەبڕواریچوارشەمەی ۲۹ی گوڵان دەسبەسەرکراوە ،لەدوای دەسبەرکردنیەوە چارەنوسی نادیارە.
چوار هاوڵاتی کامیارانی لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتلاعات لەماڵی خۆیاندا قۆڵبەسکراون و گوێزراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار .شاهو صادقی ،مهردادصبوری،امید احمدی،ئارام محمدی ئەوچوارهاوڵاتییەی کامێرانن .
ڕۆژی شەمەیەکی جۆزەردان دوو هاوڵاتی کامێرانی بەناوەکانی شوعلەگودرزی وڕۆژین ابراهیمی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێران کراون ولەپەیوەندی بەڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە لێپێچینەوەیان لێکراوە.
سێ هاوڵاتی کامێرانی بەبانگهێشت کردن و چواری تریش بەهەناردەکردنیان بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ تەواوکردنی دوسییەی سازدانی خۆپیشاندانی ڕۆژی کریکاران ئامادە کرابوون .
ڕۆژی سێی جۆزەردان بەپێی بانگهێشتی پێشتر سێ هاوڵاتی کامێرانی روژین ابراهیمی ،شعلەگودرزی،دڵنیاصبوری ،سەردانی دایرەی ئیتلاعاتی ئەم شارە یان کردوە.هەروەهاچوار هاوڵاتی کامێرانی ،ارام محمدی ،شاهوصادقی ،امیداحمدی ومیهردادصبوری کەلەڕۆژی پێن شەمە ۳۰بانەمەڕە دەسبەسەرکرابوون لەگرتوخانەی دایرەی ئیتلاعاتی سنەداڕاگیراون وهاوکات بۆ بەرانبەرکێ و تەواوکردنی دۆسییە کەیان بۆئەم ناوندە نێردرابوون.
ڕۆژی یەکشەمە هێزهئەمنیەتیەکان لەشاری سنە ژنەچالاکی مەدەنی بەناوی شەیدا رحیمی لەدوکانەکەی خۆیدادەسبەسەر دەکەن ودەیبەن بۆ بنکەی خەبەری ئیتلاعاتی شاری سنە .
دوازدەی گوڵان کاکەحسن امینی دادوەری دینی (حاکم شرع)کوردستان و بەڕێوەبەرێ مەدرەسەی علوم دینی “امام بخاری”سنە بانگهێشتی دایرەی گشتی ئیتلاعاتی کوردستان دەکرێت.
پێنج شەمە ۱٦ی گوڵان ساڵی ۱۳۹٥لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە بەڕێوەبەری حسن بابایی بۆ ٥چالاکی مەدەنی لێلاخی لەگەورەدێی قروچای دێولان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی افشین حسین پناهی پویاحسین پناهی وآرمان حسین پناهی ،سلمان حسین پناهی ،وپویامقدم ،سزای دەرکردوە.
افشین وپویاحسین پناهی بەیەک ساڵ حەپس و پویا مقدم وآرمان حسین پناهی بە٦مانگ ویەکڕۆژزیندان سزادراون .
دوای ٥کۆبونەوەی دادوەری لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە چالاکێکی سیاسی کورد بەناوی زانکۆ رستاد بە کێشانی یەکساڵ زیندانی کردن سزادرا.
لاوێکی ۲٤ساڵان بەناوی سیروان کمالی کەبە دەستی ڕێداری ئەمنیەتی بۆکانەوە قۆڵبەس کرابوو،چارەنوسی نادیارە .ناوبراو ڕۆژی ۲۱ی بەفرانبار ی ساڵی پێشوو قۆڵبەسکرابوو ونێردرابوو بۆشوێنێکی نادیار.
بەندیخانە
لەم مانگەدا لەبەرچاونەگرتنی مافی زیندانیان هەرلەئەشکەنجەدانەوەبگرە تا چارەسەرنەکردنی محمدصدیق کبودوند وافشین سهرابزادە و …زیندانیانی تری کورد روبەروی،خەمساردی کاربەدەستانی دادوەری و دەرمان نەکردنی گیراوان و دەرکردنی سزای نوێ بۆیان ،وەکو مانگەکانی پێشوودرێژەی هەبوە بەم شرۆڤەی ژێرەوە.
٤ی جۆزەردان کۆبونەوەی دادوەری بۆ محمدصدیق کبودوند بەرپرسی ڕێکخراوی بەرگری لەمافی مرۆڤ کوردستان ،بەلەبەرچاونەگرتنی دۆخی خراپی جەستەیی لەلقی ۲٨دادگای شۆڕشی تاران بەبەرپرسی دادوەر “مقیسە”بەڕێوەچوو.کبودوند بەتۆمەتی پڕوپاگەندەبەدژی ڕێژیم محاکمەکراوە.
افشین سهراب زادە لەڕۆژی سێ شەمە ۲٨ی گوڵانی مانگی دەربازبودا لەدوای ئەوەی دۆخی جەستەیی ڕوی لەخراپی ناو وخوێنی دەهێنایەوەلەسەرەخۆ (کما)دەچێت ودەیبەن بۆناوەندی دەرمانی دەرەوەی زیندان کەلەدوای چەن کاتژمێر لەکاتێکداهێشتا بێهۆش بوە دەنێرنەوەبۆ زیندان .ئەم زیندانە سیاسیە کەتەندروستی جەستەی زۆر خراپە ۱۷کاتژمێر لە بێ هۆشی (کما) دا بوە.
بەپێچەوانەی ئەوەی کەپزشکان ڕایان وابو کەافشین سهرابزادە دەبێت چارەسەری پزشکیو چاودێری بکرێت لەدوای خراپ بۆنی دۆخی تەندروستی سێشەمە۱۱ی جۆزەردان بۆدەرەوەی زیندان نێردرابوو وبەڵام لەلایەن حفاظت ی زیندانەوە بەرپەرچ درایەوە کەگویا دۆسیەی ئەم زیندانیەکوردە دورخرایەوەی زیندانی میناب ،تایبەتەو دەبێت بچێتەوەزیندان و بەێ تیمار کردن گەڕاندیانەتوەزیندان.
مانگرتنی محمد عبدالهی زیندانی سیاسی کوردکەبەئێعدام سزادراوە داخوازی پێڕاگەیشتنی دادپەروەرانەیە ….
سێشەم ۱۱ی جۆزەردان چالاکی مەدەنی شەیدارحیمی لەناودادگای شۆڕشی سنەدا دادگایی کرا
سه ڕه ڕای توشبوون به نە خۆشیگه لی عه سه بی وده روونی له پێڕاگه یشتنی پزیشکی بێبه ش کراوه، ئه وکه پێشینه ی له ڵده ی مێشکداهه یه،به بێ هه بوونی پێخه ف وکه ره سته ی پێویست ناچاره له سه رکاشی هۆڵه که بنوێ.هه ڕه شه ی کردووه له درێژه ی خواستی به رپرسان بۆبێبه ری کردنی له پێداویستییه کان ومافی مرۆڤی خۆی ڕێگه چارە یه کی جگه له خۆکوشتن پێ شک نایه ت.
ئاره شی مکوری خوێنکاری کارناسی باڵای زانکۆی ته ورێز که له شه شی ڕه شه مه ی پاره وه ده سبه سه رکراوه،پترله دومانگه ڕاگوێزراوه بۆژووره تاکه که سیه کانی ده زگای زانیاری(ئیتلاعات) ورمێ وبه گوێره ی باسه کان بۆناڕه زامه ندی دژبه و دۆخه ی تێی که وتووه ده ستی داوه ته مانگرتن.
(سامان قادری ئازه ر) هاووڵاتی بۆکنی که ۲۳ی به فرانباری ساڵی ڕابوردوو ده سبه سه رکرابوو به پێی هه واڵه که ڕاگوێزراوه بۆبه ندی دوالف ی سپای پاسداران له تاران.
سه رله به یانی ڕۆژی ۱٨ی گوڵان،هێزه کانی سپای پاسدارانی کرماشاان کاوه ی سوهراب زاده یان له کاتی چوونه ده ره وه له ماڵ به بێ هه بوونی حوکمی قه زایی ده سبه سه رکردووه وڕایان گوێزاوه بۆبه شی زانیاری سپای کرماشان(شه هید سیاه که مه ری).
محه ممه دسدیقی که بوودوه ند ڕۆژنامه وان وسه رۆکی ڕێکخراوه ی به رنگاری له مافی مرۆڤی کوردستان سه ره ڕای توشبوون به نه خۆشیگه لی جۆراوجۆرو مه ترسیداربۆ ناڕه زامه ندی دژبه و دۆسیه نوێیانه ی بۆیان کردۆته وه له ۱۹ی گوڵانه وه ده ستی داوه ته مانگرتن.
کرێکاران
ڕاپۆڕته کانی پێشێلکاری مافی کرێکاران له م مانگه دا.
ڕۆژی چوارشه ممۆ ۱٥ی گوڵان سه دان که س له کرێکارانی گه ڵاڵه ی په ره پێدانی چانه وتییه کانی (گه رووی بیجاڕو که مان کێو)بۆدژایه تی له به رانبه ر ناڕوونی ئیش وکاریان ،له به رده رکی پارێزگای ئیلام کۆبوونه وه.
ڕۆژی ۱٨ی گوڵانکۆبوونه وه کانی ناڕه زایی ده ربڕینی کرێکارانی کارخانه ی پارسیلۆنی خوڕه م ئاوا و نه ساجی بروجێردبه مه به سستی خواسته کانی کرێکاربوونیان به ڕێوه چوو.نه دانی
ڕۆژی ۱۹ی گوڵان کرێکارانی کارخانه ی خشت ولمی پولدوخته ر بۆ وه رگرتنی مافە کانیان بۆوێنه وه رنه گرتنی موچه ی دواکه وتوویان له به رانبه ر کاره خانه ی ناوبراو کۆبوونه وه ی ناڕه زامه ندییان ده ربڕی،به ڵام به رپرسی کارخانه دانی مووچه ی گرێ دابه فرۆشتنی ماده به رهه مهاتووه کانی کارخانه که وه.
ڕۆژی ۲۰ی گوڵان، کرێکارێکی گه نجی نانه واخانه هه ڵکه وتوو له شه قامی تاڵه قانی سنه خۆی کوشت.هۆکاری سه ره کی ئه م خۆکوشتنه ده گێڕ نه وه بۆ له گۆڕنه هاتنی پێداویستی بنه ماڵه وهه ژاری وده سنه ڕۆیی کرێکار.
کرێکارانی ۹۰کوره خانه ی خشت سازی ناوچه ی ساروقامیش له ڕۆژی چوارشه ممۆ ۲۲ی گوڵان به مه ستی هه ڵکشانی موچه وتێچووی ته ئمین له لایه ن خاوه نکاره کانیانه وه ده ستیان له کارکێشاوه ته وه . سه ره ڕای واده وبه ڵێنی خاوه نکارخانه کان وبه رپرسانی کاره کانیان له هه مبه ر ده سته به ر بوونی خواسته کانیان،ئه وان به رده وامن له درێژه دان به ئاماده نه بوونیان وڕایان گه یاندووه تا کاتی ده ستڕاگه یشتن به داواکاریه کانیان درێژه به مانگرتنه کانیان ده ده ن.
ڕۆژی ۲٥ی گوڵان کاژێر ده ی سه رله به یانی شۆفیرانی ته کسی شاری سه قز دژبه زیادنه بوونی کرێی ته کسی وکه مته رخه می به رپرسان ده ستیان دایه مانگرتن.له درێژه ی ئه م ،کاژێر۱۲ به رپرسانی حکوومی به ڵێنیان دا له ماوه ی حه وتووی داهاتوو داواکاریه کانیان جێبه جێ ده کات.
ڕۆژی ۲٦ی گوڵان هه واڵی ناسه قامگیری پیشه یی نێزیک به ٨۰کرێکاری کارخانه ی زاگرۆس خودڕه و به هۆی که مبونه وه ی به رهه م ڕاگه یه ندرا.
ڕۆژی سێ شه ممۆ ۲۹ی گوڵان کۆبوونە وه ی کرێکارانی کومپانیای کاره بای سنه بۆ وه رگرتنی موچه وویسته کانیان.
ڕۆژی چوارشه ممۆ ٥ی جۆزه ردان کارخانه ی کاشی جه می بروجێرد داخراو ۱۲۰کرێکاری ئه م کارخانه یه بێکاربوون.
کاژێریه کی سه رله به یانی شه ممۆ ٨ی جۆزه ردان هێزه ئینتزامیه کانی کۆماری ئیسلامی له گۆڕه پانی سنه هێرشیان کرده سه رعه لی وه یسی ده سفرۆش وبه زه بروزه نگ وتوندوتیژی ناچاریان کرد، که لوپه له که ی خڕ کاته وه وبه ریان به کاروکاسبی ناوبراو گرتووه.
حوکمی قه زایی ته واوی ئه و ۱۷کرێکاره ی که به پێی سکاڵای خاوه نکاری کانگای زێڕی ئاق ده ڕه له دادگای ناوه ندی ورمێ حوکمیان به سه رداسه پابوو،له دوایین ڕۆژه کانی مانگی ڕابوردووجێبه جێ کرا.
خۆکوشتن
ڕۆژی ۱۲ی گوڵان گه نجێکی ۲٤ساڵ ته مه ن له گه ڕه کی مزگه وتی هه ژاره ی مه ریوان خۆی کوشت وگیانی له ده ست دا.به پێی ڕاپۆڕته که ته رمه ی ئه م گه نجه له شوێنی ئیشه که ی خۆی (چاک ونۆژه ن کردنه وه ی تڕومبێل)دۆزراوه ته وه.
۱۹ی گوڵان ته رمی (ئا .د)کچی ۱٤ساڵ ته مه نی مه ریوانی دانیشتوو له گه ڕه کی کوره موسه وی له ژێرخانی ماڵی باوکی کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
۱۹ی گوڵان خۆکوشتنێکی دیکه له سه قز ڕویداوئه م خۆکوشتنه چواره مین ڕووداو له مانگه کانی ڕابوردوودایه. ئه م پیاوه ۳۳ته مه نی هه یه وناوی (ڕه ئوف)ه وله گه ڕه کی کانی گه رم کاوی سه قز خۆی هه ڵواسیوه وگیانی له ده ست داوه.
۱۹ی گوڵان کچێکی گ مێرمنداڵی که نگاوه ری که ته نیا۱٥ساڵ ته مه نی بوو به هۆکاری نادیار خۆی کوشت.
۲۰ی گوڵان کرێکارێکی نانه واخانه له ناڕه زایه تی دژبه وه ی توانای بژێوی خۆی وبنه ماڵه که ی نییه له شوێنی ئیشه که ی له شه قامی تاڵه قانی شاری سنه خۆی هه ڵواسی وبه داخه وه گیانی سپارد،ناوی بێزادی عه لیپوور و۳۰ساڵ ته مه ن وخاوە نی منداڵێکیش بوو.
۲۲ی گوڵان کچێکی ۲۲ساڵان خۆی هه ڵواسی به ڵام به خته وه رانه پاش پێڕاگه یشتنی پزیشکی چاک بوویه وه.
۲۳ی گوڵان خۆکوشتنی فه رمانده ی تیپی سنووری پیرانشار به چه کی که مه ری ڕه حمه تواڵا شه ریفی له پاش سه ردان وپشکنینی ناوچه ی بن کونتڕۆڵی له دوای گه ڕانه وه به هۆکاری نادیار خۆی کوشتووه.۲٦ی گوڵان له شاری بۆکان دو ڕووداوی خۆکوشتن قه وما سه رله به یانی ڕۆژی یه کشه ممۆ پیاوێکی نێونج ساڵ له ناوچه ی عه لی ئاوای بۆکان ئه م پیاوه خۆی هه ڵواسی وکۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.شه وی ئه وڕۆژه له گه ڕه کی فه رهه نگیانی بۆکان گه نجێکی ۲٨ساڵان ده ستی دایه خۆکوشتن وکۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
۲۷ی گوڵان فه رهاد محه ممه دی،۲٥ساڵ ته مه ن وخه ڵکی قه سری شیرین به هۆی کێشه ی ئابووری و لێدان وئه شکه نجه ی هێزه ئینتزامییه کان ،له ماڵی بابی خۆی هه ڵواسی.
۲۹ی گوڵان دوکه س له شاری پیرانشار ده ستیان دایه خۆکوشتن. ئه م دوکه سه که بریتین له کچێکی ۲٤ساڵه وکوڕێکی ۲۷ساڵه به ماوه ی نێزیک له نیو کاژێر له یه کتر خۆیان کوشت.
٦ی جۆزه ردان کرێکارێکی ده رکراو به ناوی (فه رزاد په ریزه ن)کرێکاری یه ک له نانه واییه کانی کرماشان ،له پاش به دواداچوون ولێگه ڕینی هۆکاری وه ده رنانه که ی سکاڵا ده باته دایره ی پیشه وکار وداوای ته ئمینی بێکاریه که ی ده کات ؛به ڵام کاتێک ڕوبه ڕووی ئیهماڵی وکه مته رخه می به رپرسان ده بێته وه ،له وپه ڕی په رۆشیڕا،هه ڕه شه ی خۆسووتاندنیان لێ ده کات،وله وڵامدا پێی ده ڵێن بڕۆ هه رچی ده که ی بیکه،ئه ویش ده ست ده داته خۆسووتاندن وگیانی له ده ست ده دات.
ژینگه
گه ڵاڵه ی ڕاگوێزانی ئاوه کانی کوردستان بۆ شاره کانی ده وروبه وناوه ندی درێژه ی هه یه.
گه ڵاڵه ی داواکاری مافناسانه له لایه ن ئه نجومه نگه لی ژینگه وڕێخراوه کانی خه ڵک له هه مبه رلێدانی به نداوی داریان،تابه ئێسته وڵامێکیان له لایه ن کۆماری ئیسلامیه وه وه رنه گرتووه.ناردنی نامه ی ۳۰۰۰که س له پسپۆڕانی زانستی،شاره زایانی ئایینی،بلیمه ت وچالاکوانانی مه ده نی،کولتووری وژینگه پارێزیبۆ سه رۆک کۆماروداواکاری بۆپێش گرتن له ڕێکه وتنی به نداوی داریانبه ڕێوه چوو.
ئاوتێکردنی به نداوی داریان و ئه م کرده وه نایاساییه،چێ کردنی له ناکاوی به نداوی داریان بۆ پشت گوێ خستنی ئه ودرزانه ی که وتوونه کۆنکرێتی سه رچاوه ی ٦۰ملوێن ساڵه ی کانی بڵ ناڕه زامه ندی جۆراوجۆری خه ڵکی لێ که وته وه.
ناوه ندی بوله رزه ی ئێران دامه زراوه ی ژیۆفیزیای زانکۆی تاران له قۆناخی یه که می ئاوتێکردنی به نداوی داریان،چه ندین بوومه لە رزه ی ئاقاڕی ئه م به نداوه ی تۆمارکردکه ڕوودانی ٦بومه له رزه ی له که مترله ۳۰کاژێری ناوچه ی پاوه وهه ورامانی زۆرجێگه ی ڕامان بوو.
۲ی گوڵان خه ڵکی روار وئیسپریزله هه رێمی ڕووباری سیروان ،توێژاڵێکی ڕه ش بانی ئاوه که ی داپۆشی بوو، به تێپه ڕینی کاژێرێک خه ستی ڕه شایی سه رئاوه که گه شه ی کرد،به پێی شایه تحاڵان وئه و هه واڵانه ی به ئه نجومه نی سه وزی چیاگه یشتوون خه ڵکی ناوچه که ڕاپۆڕتیان داوه ،نیشانه کان ده رخه ری ڕژانی ئاستێکی زۆری گاز بۆناو چۆمی سیروانن. به گوێرە ی شایه تحاڵانی ناوچە که ،ئه ماده نه وتییه به که وتنه ژێرئاوی کارخانه ی به ردشکێنی گوندی ڕودبار پێک هاتووه.ئه م ماده نه وتییه له گه ڵ پیس کردنی ئاوه که ده بێته هۆی مردنی گیاندارانی ئاوی ناوچه که.توێژاڵییه چه ورو نه وتییه کان له گه ڵ ڕۆچوونیان له شوێنی هه ناسه دانی ماسییه کان ده بێته هۆی ئه وه ی ماسی توانای هه ڵمژینی ئۆکسیژنی نه بێ وله ناو بچێ.
بارانی به ربڵاووبه به ته وژمی ئه م دواییانه وزۆری داڕوخان و کاولکاری ئاسه واره مێژووییه کانی زاگرۆس جارێکی تر که مته رخه می به ئه نقه ستی حکومه تی ئێرانی به رانبه ربه م پرسه ده رخست.
چوارباخی گوندی قراتوره نێزیک به بیجاڕ دوایین هه ناسه کانی هه ڵده مژێ وبه رپرسانی حکومی تابه ئێسته له مه ڕ مانه وه ی ئه م شوێنه مێژوییه چ کارێکیان نه کردووه.
له ۲ی گوڵانه وه تا ڕۆژی دوایی به هۆی بارانی به رفراوان وگیرانی شوێنی هاتوچۆی گشتی وله هه ندێ شوێن چه شنی پردی گونی سلین چه ندد ڕۆژێکه وه بن ئاو کە وتووه وئه گه ری هاتوچۆی زۆرینه ی گوندنشینان بڕاوه.
۱۰ی گوڵان دایره ی پاراستنی ژینگه ی سه وڵاوا ڕویان له گوندی ئه سپه ڕیز کردو ئه وبزنه کێویه ی که چه نددمانگ بووله لایه ن گوندنشینانه وه پارێزرابوو،له گه ڵخۆ بردیانن،که ناڕه زایه تی گوند نشینانی لێ که وته وه و پاراستنی ژینگه ناچاربوو پاش چه ند ڕۆژ ئه م بزنه کێویه بگه ڕێننه وه نیشتمانی خۆی
که ناره کانی ڕووبارکانی کوردستان بۆ وێنه سنه و سه قز ،کرماشان و پیرانشاربووه به شوێن و زبڵدانی له ت وکوتی بیناکان و به رپرسانی حکوومی له مه ڕئه م ڕووداوه خۆیان له گێلی ده ده ن.
پارکی که ونی کولتووری پیرانشار کاول بووه .شاره داری پیرانشار له هه ڵمه تێکی کوتوپڕ پارکی دێرین وکولتووری پیرانشاری کاول کرد.
له گۆڕنانی ۷گوند وله ناوبردنی کانی بڵ له قۆناخه کانی کۆتایی به نداوی داریان که له سه ت ۹۰ی باخە کانی گوندی سلین وکۆی کولتووری فه رهه نگی هه ورامان که خه ریک بوو ده چووه تۆمارگه ی میراتی یونسکۆوه کاول کرد.
ئاگرکه وتنه وه له دارستانه کانی سه وڵاوا زۆربه ی به شه کانی ئه م دارستانه ی سوتاند.ئاگرکه وتنه وه ی دارستان وله وه ڕگه کانی کێوه گه وره ی سه لاسی باوه جانی باتێپه ڕینی پترله حه وتوویه ک هێشتا به رده وام بوو
له کۆتاییدا کۆمه ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان داوا له گه لی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ده کات بۆ وه رگرتنی مافه ڕه واکانیان چالاک بن وله هه وڵی ئه وه دابن هه رچه شنه هه ڵاواردن ونایه کسانییه ک که به رانبه ریان ده کرێ له لایه ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه وە که مته رخه م نه بن وبیده ن به گوێی گشت جیهاندا
کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان
02/06/2016