هەواڵەکان

بەپێی وتەی پزشکی ،دۆخی تەندروستی محمد صدیق کبودوند،مەترسیداره

بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە،ئەمڕۆچوارشەمە ۱۲ی جۆزەردانی ۹٥ی هەتاوی پزشکانی خەستەخانەی تاڵەقانی لەتاران،بەبنەماڵەی کەبودوەندیان وتوە کەپێدەچێت،دڵی بەڕێز کەبودوەندلەکاربکەوێت ،هەروەهاڕایانگەیاندوە کە زەختی(فشاری خوێن) زۆردابەزیوەو گەدەی توشی خوێن بەربوون بوە .

لەڕاپۆرتەکەداهاتوەکەدۆخی بەڕێزکەبودوەندلەلایەن پزشکانەوە، بەبەرپرسانی گرتوخانەی ئیڤین ڕاگەیەندراوە.

محمدصدیق کبودوند،ڕۆژنامەنوس و چالاکی مافی مرۆڤی کودرستان وبەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وزیندانی سیاسی…..

لەناڕەزایەتی نیشاندان بەودۆسیەسازدانان و ئازار وئەشکەنجەدانانەی کەبەرپرسانی ئەمنیەتی لەسەری توندیان کردبوو بیست وشەش ڕۆژە(۲٦ )دەستی داوەتە  مانگرتنی خواردن .لەیەک دوو ڕۆژ پێشدا دۆخی تەندروستی بەڕێز کەبودوەند زۆر نالەبار ڕاپۆرت کرابوو ،پشکنینی جۆراوجۆری پزشکی وکو “نوار قلب وآنژیو،ام ار ای”بۆکراوەوە هەرهەمویان ئەو دەسەلمێنن کەدۆخی جەستەیی وتەندروستی کبودوند لەخراپیدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

نا بۆ شەڕی ناوخۆیی و خۆکوژیی نەتەوەیی/ پشتیوانی کوردستانیان بەردەوامە

بەیانییەی ۸۹ پارێزەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردســـــتان و ئێــــــــران لە مەحکووم کردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ عەفرین

پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی «کشت وصنعت» (ناوەندی بەرهەمهێنڵنی دانەوێڵە وخۆراکی ئاژەڵ) ی مەهاباد