ئاشکرایه ،سه ره کی ترین کێشه ی گه لان له ئێران وبه تایبه تیش گه لی کورد هه بوونی بیروباوه ڕی جیاوازه، هه رئه م کێشه یه ش گه وره ترین قه یرانی سیاسی،کولتووری،ئابووری وئه منی پێک هێناوه و ئێران بووه به گه وره ترین پێشێلکاری مافی مرۆڤ له جیهاندا،به رده وام هه وڵی ئاسمیله کردن وتواننه وه ی زمان وکولتووری گه لانی دیکه ی داوه ،به تایبه تی گه لی کورد، له بن هه یمه نه و هیژموونی شیعه وفارسدا،به چه شنێکه له گه لانی دیکه ی وڵاتانی دیکه یش ده ستی نه پاراستووه وبووه به هۆکاری سه ره کی قه یرانه کانی ناوچه که وهه روه هاقوت وزه قبوونه وه ی دیکه ی ئایین وگه لانی دیکه له به رانبه ریداو جێکه وتنی دیارده ی توندوتیژی.
به پێی ڕاپۆڕتی مافی مرۆڤ هه موو گه ل وئیتنیک وئایین وئایینزاکانی ناوئێران له به رتێغی تیژی هه ڵاواردن وپێشێلکاری گراندان ،که گه لی کورد،به رچاوترین قوربانی ئه م دیارده قیزه ونه یه.
به پێی ڕاپۆڕتی هه واڵنێری کۆمه ڵه ی مافی کوردستان،شاعیر،نوسه روتوێژه ری پێڕه وی ئایینی یارسان( اهل حق)پاش سێ ساڵ وانه کوتنه وه له خوێندنگاکانی کرماشان به هۆی گرێدانی بیروبڕوای به م ئایینه وه ده رکرا.
له ڕاپۆڕته که ی ماڵپه ڕی ماف نیوزداهاتووه “فاتمه جادری جه لیلوه ند”،له حه وتووی ڕابوردوو دایره ی فێرکاری وپه روه رده ی کرماشانبه نامه یه کی فه رمیبه پشتبه ستن به نامه ی ناوه ندی هه ڵبژاردن پاڵاوتن(گزینش)یفێرکاری وپه روه رده ی پارێزگای کرماشان،ئه م مژاره یان پی ڕاگه یاند.
ناوبراوخاوه نی چه نددین مه قاله و ووتا روپه رتووکی جۆراوجۆره له سه رپرسه کۆمه ڵایه تی،کولتووری وئایینییه وله سه رچه شنی به رهه مه کانی ده توانی ئاماژه به په رتووکه کانی”شرۆڤه یه ک له بیروبیروباوه ڕی یارسان”و”ئاوڕدانه وه یه ک له ئایینی یاری”که تاوه کو ئه مێسته ئیزنی چاپ وبڵاوکردنه وه ی پێ نه دراوه.
په رتووکی شرۆڤه یه ک له سه ربیروباوه ڕی یارسان پێشووترله ساڵی۱۳۹۰پاش وه رگرتنی ئیزن نامه ی وه زاره تی ئیڕشاد(ئه ودایره ی پێداچوونه وه به سه رچاپ وبڵاوکراوه کاندا ده کات )به ڵام وه زاره تی ده زگای زانیاری وئه منی (ئیتلاعات)پوچه ڵی کرده وه.
به پێی هه واڵه که ئه م ژنه مامۆستایه که پێڕه وی ئایینی یارسانه له لایه ن له لایه ن هێزه ئه منییه کان ،وده زگای پاراستنی په روه ده وفێرکاری پاڵاوتنی ڕژیمه وه بانگهێشت کراو که وته به رته وژمی لێپرسینه وه وهه ڕه شه وه.
هه روه هاڕۆژێک به رله ده رکردنی به شێوه ی شیفاهی پێی ڕاگه یه ندراوهکه درێژه ی ئیش کردنی به ستراوه به وازهێنان له ئایینی یارسان وگرێ دانی به ئایینی ئیسلام واته”شیعه “وه.
کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان