ماده هۆشبه ره کان چەک و شەری نوێی کۆماری ئیسلامی دژی کوردان

به پێی هه واڵێکه به کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان گه یشتووه:پاش کۆتایی هاتنی شه ڕی چه کداری له کوردستان،شه ڕێکی دیکه به چه کی ساردوبێ ده نگ واته ماده هۆشبه ره کان هاتوه ته ئاراوه وڕۆژ له گه ڵ ڕۆژیش مه ترسیدارتر ده بێ.وحکومه ت هۆکاری سه ره کی په ره پێدانیه تی.به پێی ڕاپۆڕتی هه واڵنێرمان شه ڕێکی زۆرجیدی ومه ترسیداره به رانبه ر به گه نجان ومرۆڤایه تی،به چه شنێکه تاهه نکوکه هیچ ده سپێشخە ری وهه نگاوێکی جیدی بۆ نه نراوه.

به م پێیه تاقمێک له گه نجانی سنه وسه قز که پێشتر توشبووی ماده هۆشبه ره کان بوون وئێسته لێی دوورکه وتونه ته وه وخاوێنن،هاوڕێ له گه ڵ چالاکانی مه ده نی ومرۆڤ دۆست هه ستاون به هه زینه ی خۆیانه وه که مپێکیان ئاوان کردۆتە وه له ژێرناوی هه ڵهاتن له تووشبوون.وبه خته وه رانه تونیویانه له سه رئە زموونی ئه وانه ی پێشووتر توش ببوون وهه نووکه خاوێن بونه ته وه وده ربازبوون،ڕێگه چاره ی گونجاو به بێ کە ڵک وه رگرتن لە ده واو ده رمان یان ئامێرێکی تایبه ت پێشکه شی تووشبووان بکه ن.

له م دواییانه له لایه ن وه زاره تی ده زگای زانیارییه وه(ئیتلاعات)هۆشدارییان پێداراوه له هه رچه شنه بڵاوی کردنه وه ی هه واڵ و ووتووێژله گه ڵ ڕۆژنامه وماڵپه ڕه کان له جۆرو چه شنی چالاکییان خۆببوێرن ومافی ئاواکردنی شوێنی که یشتان نییه،چونکو ئه م که مپه به ته مابووبۆ۱۲۰که س له تووشبووان له کچ وکوڕ که هه موویان گه نجن وشوێنی ژیان وحه وانه وه یان نییه وله ژێر پردی گه وره ی سه قزبه بێ هیچ چه شنه پێداویستییه ک ژیان به سه ر ده که ن،وهه رشه وه ئه ودۆخه ناله باره گیانی یه کیان وه رده گرێ له شوێنێکی دیکه نیشته جێ بکات وپاشان پڕۆسه ی خاوێن کردنه وه یان له سه ر گه ڵاڵه بکات،به ڵام  مه خابن ڕێگه یان پێ نه درا.

جێگه ی باسه ئه م تووشبووانه بۆدابین کردنی پاروویه ک نان وهه روه ها ماده ی هۆشبه ری پێویستیان په لاماری هه رچه شنه بێ ڕه وشتییه ک ده ده نوخه سارێکی گه وره ی کۆمه ڵایه تی ده خوڵقێنن.

به پێی ڕاپۆڕتێکه به ده ست کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان گه یشتووه ،هه نووکه کریستاڵ(شیشه)یه ک له ومادانه یه که به ڕێژه یه کی یه کجارزۆره وه بازرگانی پێوه ده کرێ وئاستی تووشبووانی له  هه موو ماده سرکه ره کانی دیکه پتره ،هه  م هه رزانه وهه میش زووبە زوو به رهه م دێت، به کوڵاندنی چه ندد حه بی هێوڕکه ره وه ی جۆراوجۆر ئاماده ده بێت،وبازاڕێکی گه رمی بازرگانی سازکردووه وئه وانه ی واسه رقاڵی بازرگانی پێ کردنین،سه ری هه رمانگ ده یده ن به هێزه حکومییه کانی مه ڵبه ندی دیاری کراووبه م هۆیه وه لێگه ڕینیان بۆناکرێ وئازادن ،یان ئه ندامی یه ک له دایره حکومییه کانن.به چه شنێکه هه نووکه له زانکۆکان وقوتابخانه وته نانه ت شوێنی جوانکاری ژنان بابانگه شە ی تایبه ته وه مامه ڵه ی پێ ده کرێ.زۆرجار ئه وانه ی فرۆشیاروبه رهه مهێنه ری ئه م ماده یه ن ،به هۆی زه قبوونه وه یان له کۆمه ڵگادا،له لایه ن حکومه ته وه ده سبه سه رده کرێن ،له گه ڵ ئه وه ی حوکمی گه وره وته نانه ت سێداره شیان بۆ ده رده چێ،به ڵام پاش ساڵێک یان دوساڵ ئازاد ده کرێن،ئه مجار حکۆمه ت شوێنی چالاکییه که یان ده گوازێته وه بۆ ناوچه یان شارێکی دیکه.

کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان