ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ره‌به‌ت بریندار بوونی كاسبكارێكی كوردی لێ كه‌وته‌وه‌

رۆژی یەکشەمە ۲۳رەشەمەی ۱۳۹٤هەتاوی هێزە ئەمنیەکانی سپای پاسداران لە شاری رەبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسڕێژی گولەیان کردە سەر سەیارەیەک وسەرنشینەکەیان بە سەختی بریندار کرد.

بە پێی راپۆرتەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان; دوانیوەڕۆی یەکشەمە کاژێر۵ هیزەکانی سپای پاسداران تەقەیان لە ئۆتۆمۆبیل کاسبێک کرد.دەر ئەنجامی تەقەکە تەگەری ئۆتۆمۆبیلەکە تەقی وسەیارەکە وەرگەڕایەوە.
بەهۆی تەقەی راستەو خۆی هێزە ئەمنیەکان یەکێک لە سەرنشینەکانی سەیارەکە بریندار بوو، بە پێی زانیاریەکان بیندارەکە خەڵکی شارۆچکەی “نلاس”ی سەر بە شاری سەردەشتە.

هەروا دەوترێت لە داوی وەرگێڕانی سەیارەکە خەڵک بەهانای کاسبە بریندارەکەوە دەڕۆن وناهێڵن بکەوێتە دەس هێزەکانی سپا،بە نزیک بوونەوەی وەرزی بەهار گوشار ودەسڕێژی بەسەر کاسبکارانی مەرزی لە رۆژهەڵات زۆرتر بووە.حەوتووی پێشوو کاسبکارێکی دیکەی خەڵکی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کەوتە بەر دەسڕێژی گولە وکوژرا.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
13.03.2016

%d bloggers like this: