چارەنووسی گیراوێکی کورد نادیارە
بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ماوەی ۱۰٥ رۆژە گنجێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراوە و هیچ زانیارێەک لە سەر چارەنووسی نیە.
سامان قادری ئازەر خەڵکر زۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ۲۳ مانگی دی ۹٤ دەستبەسەر کراوە و هەروا لە گرتوخانەیە، لەم ماوەیەدا ماڵباتەکەی نەیانتوانیوە هیچ هەواڵێکی بگرن و بە تەواوی لێی بێ خەبەرن.
سامان قادری ئازەر کوری غەفور لە دایک بوویی ۱۳۷۰ هەتاویە و پیشەی وێنەگر،ە ، ۲۳ دی مانگی ۹٤ لە شوێنی کارەکە دەگیرێت و هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ڕاپێچی گرتوخانەی دەکەن، ناوبراو لە بۆکان لە لایەن ئەو هێرانەوە دەگیرێت، تا ئێستاش هیچ زانیارێەک لە سەر چارەنووسی لەدەست دانیە.
ماڵباتی ناوبراو باس دەکەن، کە دوای گیرانی بەدەیان جار سەردانر گرتوانەکانی مەڵاباد، بۆکان، میاندواو و ورمێ یان کردوە، بەڵام هیچ شتێکیان لەسەر کورەکەیان دەست نەکەوتووە. لە دواین هەوڵەکانیاندا، ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ پێیان ئێژن، کورەکەێان لە تارانە، لە کاتێک دا مانگێک پێشتر سەردانی تارانیان کردبوو، بەڵام پێیان وترابوو، لەوێ نیە.
گرتن ڕەمەکی و نایاسایی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بابەتێکە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گووشار خستنە سەر خەڵک و کۆمەڵگایی کوردستان کەڵکی لێ دەگرێ.
ناوەندەکانی ئەمنیەتی و ئیتلااتی ئێران لە کوردستان، ماوە ماوە و بە شێوازێکی نایاسی خەڵک دەگرن و رەوانەی گرتوخانەیان دەکەن، هیچ بەرپرسیارەتش بۆ وەڵام دانەوە ناگرنە ئەستۆ.
ئەوە لە کاتێک دایە کە بەپێی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و بگرە خۆدی یاساکانی ئێران، نوندە ئەمنیەتی و ئیتلااتیەکانی ئێران بەرپرسن و دەبێ ماڵباتی گیراوان ئاگادار بکەنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان