ئارەش موکری لە ژێر ئەشکەنجە دایە

ئارەش موکری خوێندکاری کارناسی باڵایی زانکۆیی تەورێز، ٦ ڕێبەندانی ۱۳۹٤لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوو، هەروا لە گرتوخانە دایە. لە کاتی دەستبەسەر کرانی و دوایی چەند رۆژ ڕاگوێزی گرتوخانەی تایبەتی وەزارەت ئیتلاعات لە ورمێ دەکرێت. بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئارەش موکری بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ ئەحزابی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و جوێندان بە خامنەای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بە پێی وتەکانی برای ناوبراو” ئارەش ۱۳ رۆژ لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی ورمێ زیندانی دەکرێت، ئارەش بە هۆیی نارەوا بوونی تۆمەتەکان ، ئەشکەنجەو بەندی تاکەکەسی، مانگرتن لە خواردن دەست پێ دەکات و باری تەندروستی نالەبارە.

جێی ئاماژەیە کە ئارەش موکری لە لاێەن هێزەکانی سپاە و بەبێ بوونی ئیزنی دادگا گیراوە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاە بێ ئەوەی حوکمیان پێ بێت، دوایی گرتنڕ ئارەش، ماڵەکەی دەگەرێن و لەپ تاب، گوشی موبایل، مێمۆڕی و بڕێکی دیکە لە ئەشیاکانی بەتایبەت پەڕتوکە کوردیەکانی ناوبراو لەگەڵ خۆیان دەبەن

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پشت بەستن بە مادەی ٥ی جاڕنامەی مافی مرۆڤ کە دەبێژێ، “هیچ مرۆڤی نابێ ئەشکەنجە بکرێت، هەڵسوکەوتی نالەبار و زاڵمانەی لەگەڵ بکرێت، کەسایەتی سوک بکرێت،” هەروەها مادەی ۹ ئەو جاڕنامەیە کە دەبێژێ٫ “هیچ مرۆڤیک نابێ بێ بەڵگە و ئیزن و خۆسەرانە دەسبەسەر بکرێت”، ئەو هەڵسوکەوتەی ناوەندەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەتی و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشتی بە پێچەوانەی جارنامەی مافی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ دەزانێت و شەرمەزاری دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

20160425