لەدرێژەی بەردەوامی ئاڵۆزیەكانی نێوان هاووڵاتیان و كاسبكارانی كورد لە ناوچە سنوریەكانی ڕۆژهەڵات و باشوری كوردستان، دژ بە داخستنی سنوورەکان و هێنانی هێزی ئەمنی بۆ گوندە سنوریەكان، تا ئێستا چوار كاسبكاری كورد بێسەرو شوێنن.
بەگوێرەی زانیاری و گوزارش دانیشتوانی گوندی (دزڵی) هاوسنور لەگەڵ باشوری كوردستان، ماوەی چەند ڕۆژێكە هێزی چەكداری سەربە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێنراونەتە گوندی دزڵی هاوسنور لەگەڵ مەرزی مڵەخوردی سەر بەشارەدێی خورماڵی سەربەپارێزگای هەڵەبجە، هاوكات تا ئەمڕۆ چوار كاسبكاری كوردیان بێسەرو شوێن كردووە.
ناوەندی نوچەی رۆژنیوز لەم بارەوە ئاماژە دەکات کە تا ئێستا ڕێگای مەرزی مڵەخور بەڕوی كاسبكارانی سنورەكەدا نەكراوەتەوە ئەوەش وای لە گوندنشینانی گوندەكانی ( زەكەریان ، دەرەناخێ ، بیە كەڕە )و چەند گوندی تر كردووە كە وەك فشارێك بۆسەر ئەو هێزانە بێنە گوندەكەمانەوە هەوڵ بۆكردنەوەی ڕێگای مەرزی مڵەخورد بدەن.
بەهۆی فشار و داخوازی خەڵکی ئەو ناوچانە، بەرپرسانی ئێرانی بەڵێنان داوە كە تا ڕۆژی سێ شەممە ڕێگای مەرزەكان بكەنەوە و ئەو كاسب كارانەشی دەستبەسەر كراون ئازاد بكرێن، بەڵام تا ئێستا هیچ هنگاوێک نەنراوە.