ناله باربوونی ته ندروستی ئه فشین سوهراب زاده وگواستنه وه ی بۆچاره سه ری له ده ره وه ی به ندیحانه.

به پێی ڕاپۆڕتی کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان ئه فشین سۆهراب زاده له ڕۆژی سێ شه ممۆ ڕێکه وتی ۲٨ی گوڵانی۹٥له گه ڵ دۆخی ناله باری ته ندروستی وڕشانه وه ی خوێنچوه ته بێهۆشی(کۆما)ته واوه وه و گواستراوه ته وه بۆ ناوه نده کانی چاره سه ری ده ره وه ی به ندیخانه،که پاش چه ندد کاژێرێک هه ربه هه مان حاڵه تی له هۆشچوونیه وه گه ڕێنرایه وه بۆ به ندیخانه.

ئه م به ندکراوه سیاسیه به پێی دۆخی ناله باری ته ندروستی نێزیک به ۱۷کاژێرله بێهۆشی ته واو دابوو.

جێگه ی باسه ئه م به ندکراوه سیاسیه بۆجارێکی تریش ،ڕۆژی شه ممۆ ۲٥ی گوڵان به هۆی دۆخی ناله باری جه سته یی گواسترابوویه وه بۆبه شی چاره سه ری ئه م به ندیخانه یه.

ماوه یه ک به رله ئێسته دادستانی میناب له به ندیخانه ،داواکاری ئه فشین سۆهراب زاده ی بۆڕاگوێزانی بۆناوه ندی ده رمانی نه خۆشخانه بۆچاره سه ری ئه وشێرپه نجه یه ی توشی بووه به رپه رچ دابوویه وه.

وپێی کوتبووگه ر خۆی یان بنه ماڵه که ی له ئه ستۆ ده گرن،ئه وده م ئه ویش ئیزنی ڕاگوێزانی بۆ نه خۆشخانه ده رده کات.

به پێی ئه وه ی ئه فشین له بنه ماڵه یه کی هه ژاره وتوانای جێبه جێ کردنی ئه م هه زینه یه ی نییه،به دادستان ده ڵێ توانای تێچوی چاره سه ری نییه ودادستان لە وڵامدا پێی ده ڵێ: “گه ر نه توانی تاپۆیه ک بۆ ڕاگواستنت وه ک بارمته دابنێی،بۆچاره سه ری له ده ره وه ی به ندیخانه،کێشه یه ک نییه،له به ندیخانه ده مریوته رمه که ت ده به ینه ساردخانه وپاشان ڕاده ستی بنه ماڵه که تی ده که ینه وه.”

له ڕاپۆڕته که هاتووه که ئه فشین سۆهرابزاده پێشووتریش به هۆی دۆخی ناله باری جه سته ییه وه ڕۆژی هه ینی ۳ی گوڵانبۆ نه خۆشخانه ی به ندیخانه ڕاگواستراوپاش پشکنینی له لایه ن پزیشکه وه بۆگواستنه وه ی بۆ ده ره وه ی به  ندیخانه پسۆله ی جێبه جێ کردنی وه رگیردرا،به ڵام ڕاگواستنه که ی له لایه ن که سانێکی وه کو (شین گیر) و (ساڵحی دارسی)له به رپرسانی به شی ئه منی به ندیخانه ی مینابه وه پێشی پێ گیردرا.

وبوبه هۆی ناڕه زایی ده ربڕینی هاوبه ندییه کانی له وبه نده دا.

جێگه ی باسه له م پێوه ندییه به رپرسانی به ندیخانه پاش ناره زایی ده ربڕینی زیندانییه کان له ڕێی پێوە ندی تله فۆنه وه به بنه ماڵه ی ئه م به ندکراوه ناته ندروسته یان ڕاگه یاند”دۆخی جه سته یی ئه فشین نالە باره و وپێویسته چاره سه رێکی بۆبدۆزنه وه،چونکو له به ندیخانه هیچ جۆره ئاماده کارییه ک بۆ چاره سه رکردنی پێک نایه ت.

ئه فشین سۆهراب زاده ڕۆژی ۲۳ی خاکه لێوه دژ  به پێش گرتن له ئیزنی چونه ده ره وه ی بۆچاره سه ری به ته قه ڵدانی لێوه کانی ده ستی دایه مانگرتن له خواردن وله سه رئاماده بوون وداواکاری به رپرسانی به ندیخانه ،ڕۆژی پێنج شه ممۆ ۲ی گوڵان له گه ڵ ئاماده بوونی دادستان له هه مبه ربه هاناچوونی مانگرتنه که یه وه،کۆتایی به مانگرتنه که ی هێنا.

ئه فشین سۆهرابزاده له دایکبووی کرماشان له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ڕۆژی چوارشه ممۆ۱٨یجۆزه ردانی۱۳٨۹،له نێزیک به نداوی گاوشان هه ڵکه وته له ڕێگه ی سنه کامیاران  له نێو ئوتوبوسێکی له کاتی ڕۆیشتن له لایه ن هێزه ئه منییه کانی شاری کامیارانه وه ده سبه سه رکراوله کۆتایی دا له شوعبه ی دوی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی سنه به تۆمه تی ئه ندامه تی یه ک له پارته دژبه ره .کانی کۆماری ئیسلامی حوکمی موحارب(شه ڕله گه ڵ خودا) ی به سه رداسه پێنرا،یانی ۲٥ساڵ زیندان له تاراوگه بۆزیندانی میناب ڕاگوێزرا.

کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان.