لەشاری سنەبۆچالاکی مەدەنی شەیداڕەحیمی دادگایی سازدرا

بەپێی هەواڵێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەێشتوە ئەمڕۆ سێ شەمە ۱۱ی جۆزەردان ،شەیداڕەحیمی چالاکی مەدەنی،لەشاری سنە لەناو دادگای شۆڕشدا ،محاکمە کرا.

لەڕاپۆرتەکەداهاتوە کەشەیداڕەحیمی چالاکی مەدەنی ،لەشاری سنەدالەناو دادگای شۆڕشدا محاکمەکراوە.لەڕاپۆرتەکەداهاتوە کەشەیداڕەحیمی ،چالاکی مەدەنی وخەڵکی شاری سنە کەلە۱۷ڕۆژ پێشەوەدەسبەر کراوە،ڕۆژی سێ شەمە۱۱ی جۆزەردان لەدادگای شۆڕشی سنەدا دادگایی کراوە.

پێویستە بەبیربێنینەوەکەڕۆژی ۲٦گوڵانی ۹٥ی هەتاوی شەیداڕەحیمی چالاکی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەسبەسەر کرابوو.هێزەئەمنیەتیەکان هۆی دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکەی کورد  دەگێڕنەوەبۆ بەشداری لە کەرنەواڵی نەورۆزی ئەمساڵ لەگوندی قەسریان سەربەشارستانی سنە.

بۆوەبیر هێنانەوە،تائیستا زیاترلە۲۲هاوڵاتی وچالاکی کوردلەدوای بەڕێ کردنی کۆبونەوەکانی پیروزکردنی نەورۆز لە۲۹ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردو لەلایەن هێزه ئەمنیەتیەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکراون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان