کرێکارێکی بیناسازی لەسنەگیانی لەدەسدا

بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کرێکارێکی بیناسازی ۳۱ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بانە بەبۆنەی نەبونی تەئمینی گیانیەوە لەشوێنی کارداو قوڵی برینەکەوە بەهۆی بەربونەوەی (باڵابەر)ەوەلەخەستەخانەی بعثت ی سنە گیانی لەدەسدا.هێمن غەفوری لەیەکێک لەشەریکەکانی بیناسازیداسەرقاڵی کاربوو کەبەهۆی بەربونەوەی (باڵابەر)وەلەسەرکارەکەیدا   وبەهۆی کاری بونی برینەکەیەوە دەنێردرێت بو خەستەخانەی بعثت لەشاری سنە وگیان دەسپێرێت.

بەداخەوەئەم کرێکارە ۳۱ساڵەکەباوکی کچێکی ٥ساڵانەیە ،پزشکانی خەستەخانە قوڵی ئەوبرینە کەوەبەرسەری کەوتبووبە هۆی مردنی دەزانن ،هەرئێستا بۆ بەڕێکەردنی جەنازەکەی بەرەو بانە وەڕێیان خستوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان