بەپێی هەواڵێک کەبەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە،قڕوقامیشی لێواری گۆلی زرێبار لەمەریوان لەبەر بڵێسەی ئاگردایەوچالاکانی ژینگەپارێزی لەهەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکەدان ،لەم ڕاپۆرتەداهاتوەکەئەم ئاگر تێبەربونی ئەم لێرەواروقامیشانە چەندکاتژمێرێکەدەستی پێکردوەوتائێستاهێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی شاری مەریوان دیاریان نییە .
چالاکانی ژینگەپارێزی وخەڵکی گوندەکانی دەوروبەری گۆلی زرێبار لەئێستادا سەرقاڵی کوژانەوەی ئەم ئاگرەن .
پێویست وەبیر بێنینەوەکەلێرواری زرێبارو قڕوقامیشەکانی خانەخوێی وەرزی ،زۆر جۆرە مەل وباڵندەی ئاسیایی وناوچەین وئەم ئاگربەربونەوە ئەگەری زۆری هەیە هێلانەی ئەو باڵندانە بوبێتنە سوتەمەنی ئاگرەکە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان