مێرمنداڵێکی شازدەساڵەلەئەنجامی بۆردمانی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیەوە ،گیانی لەدەس دا

 

مێرمنداڵێکی شازدەساڵەلە گوندی ڕۆبوسکی لەبۆردمانی ئەمجارەی فڕۆکەشەڕکەرەکانی   تورکییە گیانی لەدەس دا ،ئەم منداڵە۱٦ساڵەهاوکات لەگەڵ چەند کەسی ترلەدرێژەی بۆردمانەکانی ئەرتەشی تورکییەدا برێندار بون وبونەئامانجی هێرشەکە،کەتێیدا ٥کەس بریندار بوو ئەم تازەلاوەش گیانی خۆی لەدەسدا.

فرهاد انجونوێنەری گەلی شرناخ لەپارلەمانی تورکییەڕایگەیاندوەلەهێرشی شەوی ڕابردوی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیە بۆسەر خەڵکی ڕوبوسکی منداڵێک گیانی لەدەس داوەوەو پێنجی تریش بریندار بون .

فرهاد انجو لە لاپەڕەی تویتری خۆی باسی ڕوداوەکەبەمجۆرەدەکا کە؛فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکییە  ڕێک هەرئەوشوێنەی ڕوبوسکییان بۆردمانکردوەکەشوێنی کوشتنیەکانی خەڵکانی سڤیلی ساڵی 2011بوە .هێمای فرهاد انجو بۆئەوکوشت وبڕەیەکەتێیدا۳٤کەس لەخەڵکی سڤیلی ئەم گوندەلەدوای بۆردمانی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیەلەساڵی ۲۰۱۱گیانیان لەدەسدا .

ئەم منداڵەشازدەساڵەکەناوی “ودات ئەنجۆ”یەلەگەڵ ٥کەسی ترکەبریندار ببون لەناوچەی ڕوبوسکی بەکۆڵبەریەوە سەرقاڵ بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان