کەرەج؛ ٧ هاوڵاتی لە زیندانی قەزەل حەسار لەسێدارە دران

ک.م.م.ک :

بە پێی زانیاریەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی مەسعوود ئۆختیزادە خەڵکی شاری کێودەشت و ئەکبەر ئیمامی خەڵکی شاری نوورئاوای لۆرستان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دران.

هەروەها سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، سزای لەسێدارەدانی پێنج هاووڵاتیی دیکەی بەندکراو بە ناوەکانی عەلی ئیسماعیلی، مەجید حۆسەینی، ئۆمێد حەسەن زادە، ڕەحمان سەرلەک کە هەموویان خەڵکی شاری کێودەشتن، هەروەها بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستان، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە هەمان بەندیخانە بەڕێوەچوو.

ب.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *