هەولێر؛ مردنی کرێکاری خەڵکی نەغەدە بەهۆی ڕاوەستانی دڵ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، ئەمیر ناجی هاوڵاتی و کرێکاری ٣٩ساڵ تەمەنی خەڵکی نەغەدە لە هەولێر( هەرێمی کوردستان) بەهۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی بەخت کرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم کرێکارە بەبۆنەی ساردبوونی کەش و هەوا لە بینایەکی ناتەواو کە شوێنی حەسانەوەیشی بوو، تووشی ئەو حاڵەتە بووە.

دۆخی ناجێگیری ئابووری لە جوگرافیای ئێران و هەڵاواردنی سیستەماتیک دژی کوردستان، بووە بەهۆکاری ئەوەی ژماتەیەکی بەرچاو ڕووبکەنە کاری پڕمەترسی و کاتت وەکوو، کرێکاری، شووتیگەری، دوور لە بنەماڵە یان ڕوویان لە کۆڵبەری بکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *