بێکاری  و کێشەی ئابووری بوو بە هۆیی خۆکوژی گەنجێکی کرماشانی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کوڕێکی گەنج بەناوی “غوڵام.ف” خەڵکی شاری کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،ناوبراو خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵە کەبەهۆی هەژاری ودەست کورتی وبێکاری بەردەوامەوە،دەستی داوەتە خۆکوژی.

جێگەی باسە لەهۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لەکرماشان وئیلام ،هەژاری وبێدەرەتانی لەناوبەری گەنجاندایە وئەمە لەحاڵێکدایە کەئەم ناوچانە خاوەنی زۆرترین سەرچاوەی نەوت وگاز ومادە سرووشتییەکانە، کۆماری ئیسلامی بەسیاسەتگەلی ئەمنییەتی وسەرمایەگوزاری نەکردن لەناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتەمایە خەڵک گرێ بدات بەخۆیەوە بۆئەوەی باشتر بتوانێ سیاسەتەکانی خۆی پێش بخات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان