مەترسی لەسێدارەدانی دووگیراوی سیاسی کورد لە ئارادایە

مەترسی لەسێدارەدانی دووگیراوی سیاسی کورد لە ئارادایە
بەرپڕسانی گرتوخانەی دەریای ورمێ دوایی بانگ هێشت کردنی سامان نەسیم و مەحەمەد عەبدولایی، پێیان ڕادەگەیێنن کەکاتێکی نەماوە تا لەسێدارەدانتان.

بە پێی گوزارشی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سامان نەسیم و مەحەمەد عەبدولاهی، دو گیراوی سیاسی کورد کە بە لەسێدارەدان حوکم دراون، ۷ ئەم مانگە واتا مانگی گوڵان بۆ حۆسەینیەی گرتوخانەی ورمێ بانگهێشت دەکرێن ، سەرۆکی گرتوخانە لەگەڵ ئەندامانی مەدەدکاری گرتوخانە پێیان دەڵێن، کە کاتی لەسێدارەدانتان هاتوە و و هەر کات ئەگەری لەسێدارەدانتان لە ئارادایە و تەنیا کارێ دەتوانن بیکەن داوایی لێبوردن لە بەرپڕسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

سامان نەسیم لەدایک بوویی ساڵی ۱۳۷۲ هەتاویە و مانگی ئاورێڵی ۲۰۱۳ لە تەمەنی ۱۷ ساڵان دا دەسبەسەر دەکرێت و بە لەسێدارەدان حوکم دەدرێت، لە مانگی گۆڵانی ۱۳۹۲ هەتاوی دادگایی پێداچوونەوە بڕیاری سێدارەدانی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازاد(پژاک) ، دوژمناتی لەگەڵ خودا و بەشداری لە شەر دژی کۆماری ئیسلامی ئێران،پشت راست دەکاتەوە.

لە چەند مانگی ڕابردوو، کۆمیسیۆنی پزیشکی سێ جار لە بابەت باڵغ بوونی ئەو لە کاتی ئەنجام دانی ئەو تۆمەتانە کۆبۆتەوە، پزیشکانی یاسایی ورمێ و سڵماس لەم بارەوە کۆبوونەوەکانیان بەرێوە بردوە.

گیراوی تری بانگهێشت کراو مەحەمەد عەبدوڵاهی گیراوی سیاسی کوردە، کە ئەویش بە لەسێدارەدان حوکم دراوە. مەحەمەد مانگی یەکی ۱۳٨۹ کاتژمێر ۱۲ شەو، لە کۆڵانی باغی شایگان، بە هۆیی تەقەی هێزە ئەمنیەکان بڕیندار دەبێت و هێزەکانی حیفازەتی سپای ئێران دەیگرن و دەیگوێزنەوە نەخۆشخانەی سپاە لە ورمێ و دوی ماوەیێک مانەوە لە نەحۆشخانە دەیبەنە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان.

مەحەمەد عەبدولای ماوەی نەوەد و یەک رۆژ لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت و ئەو ماوەیە لە بازداشتگایی ئەمنیەتی دەبێت و تۆمەتی ئەندامەتی پارتێکی کوردستانی دەخرێتە پاڵ، لە کاتێک دا ئەوە رووی داوە کە ناوبراو بڕیندار بووە و بە زەبر دانی پێدادەنێن بۆ ئەو تۆمەتە، ناوبراو ئەشکەنجە دەکرێ، بە کابڵ لێی دەدەن، بە شێوەیێک کە تەواو لەش و دەم و چاوی ئاسەواری ئەشکەنجەی لەسەر دەبێ. بە هۆیی ئەشکەنجەکان، دەستی جەمان دەبێت، و لاقی لە سێ جێوە دەشکێندرێت.

دوایی ئەو ۹۱ رۆژە دەبیەنە گرتوخانەی مەهاباد و ئیتلاعاتی ئەو شاره بۆ ماوەی یەک حەفتە دوبارە لێ پرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، لە کۆتاییدا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی، شوعبەی یەکی دادگایی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر جەوادی کیا، حوکمی سێدارەدانی بۆ دەبڕێتەوە.
باس لەوە دەکرێت بە بیانوەی ئەوەی کە کەیسی ناوبراو ئەمنیەتیە، مافی هەبوونی وەکیلی لێ زەوت دەکرێت و دادگا خۆیی وەکیلی بۆ دادەنێت کەناوی حامید کەفاشیان بووە.

حوکمی لە سێدارەدانی مەحەمەد لە کۆتایەکانی مانگی شەشی ۱۳۹۲ لە لایەن دادگاوە ڕادەگەیەندرێت و دوایی بە خۆی و ماڵباتەکەی ڕادەگەیێنن.
وەکیڵەکەی کە خۆدی دادگا بۆیی داناوە ئیعتڕاز لە سەر حوکمەکە دەدات، بەڵام دادگایی پێداچوونەوە و دیوانی عالی حوکمی لەسێدارەدانی پەسەند دەکەنەوە.
جێگایی ئاماژەیە، کە برایێکی مەحەمەد بە تۆمەت گەلی وەک هەو ماوەیێکی زۆرە لە گرتوخانەی شاری تەبەس لە ئێران دایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوڕدستان