بەردەوامی خۆکووشتنەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان

بەردەوامی خۆکووشتنەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
دوایی ئەوەی گەنجێکی تەمەن ۲۳ ساڵاای مەریوانی کۆتایی ب ژیانی خۆیی هێاا، ئیمرۆ لە رووداوێکی تر دا و پەم جار لە کرماشان، ژنێکی ٤٦ ساڵاای کورد، کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ، ئەمرۆ دوایی نیوەرۆ، ژاێکی تەمەن ٤٦ ساڵانی خەڵکی گوندی چەمەنزاری ژوور، کە دەکەوێتە نێوان جوارۆ و سەلاس باوەجانی لە پارێزگایی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خویی هێناوە.
دوایی ئەوەی خەڵک ئاگادار دەبنەوە، پەیکەری ئەو ژنە تەمەن ٤٦ ساڵە ڕاگوێزی نەحۆشخانەی حضرت رسوڵ لە جوانرۆ دەکەن.

بە پێی ئەو هەواڵانەی کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆکووژیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستا بڵاوی کردوونەوە، ڕێژەی حۆکووژیەکان بەڕادەیێکی زۆر زیادی کردوە و ماوە ماوە ئەو کارەسات قوربانی دەگرێ.
هۆکاری زۆرێک لەو خۆکووژیانە بۆ نەبوونی دەرفەتی کار، کێشە کۆمەلایەتیەکان، گیرۆدە بوون بە مادە هۆشبەرەکان و … دەگەرێتەوە.
بە پێی دواین ئامارەکان، رۆژهەڵاتی کوردستان، لە پلەی هەرە خوار دایە سەبارەت ە دەرفەتی کار و رێژەی بێکاران هەر رۆژ رووی لەزیاد بوونە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان