ئەمریکا خوازیاری ئازادی” محمد سدیق کەبوودوەند”ە

بە نزیک بوونەوەی رۆژی ئازادی راگەیاندن، ئەمریکا خوازیاری ئازادی” محمد سدیق کەبوودوەند”ە

جان کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووە کانی ئەمریکا لە داخۆیانیەکدا سەبارەت بە ئازادی ڕاگەیاندن و رۆژنامەوانی گوتی :ئەمریکا خوازیاری ئازادی راگەیاندن وئازادی بەیانە لە ئێران دا.

ناوبراو گوتی:بەنزیک بوونەوەی رۆژی جیهانی ئازادی راگەیاندن،محمد سدیق کەبوودوەند و رۆژنامەوانانی گیراوی دیکە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جێگەی سەرنجن، هەوڵی ئەوان ئەوەیە کە کەبوودوەند و رۆژنامەوانانی دیکە ئازاد بکرێن.

رۆژی پێنج شەمە۹گوڵان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی خۆی دا هەندێک لە کارو چالاکیە رۆژنامەوانیەکانی چالاکی مافی مرۆڤ محمد سیدق کەبوودوەندی خستە بەر چاو و وێرای دەسخۆشی لە ناوبراو خوازیاری ئازادی ئەو  بوو  لە زیندان.

جان کێربی بە تیشک خستنە سەر قۆڵ پێچ کردنی ناوبراو وتۆمەت ودادگایی کردنی کەبوودوەند، باڵی کشایە سەر نەخۆشینی ناوبراو وگوتی کە ناوبراو دەبێت ئازاد کرێت،چون ماوەیەک زۆرە لە زیندان دایە.

هەروەها گوتی:سەرەڕای کەڵک وەرگرتن مافە یاسایەکان وپێشنیاری بەڕیوەبەری گرتووخانەی ئیڤین بۆ ئازادی کەبوودوەند هێشتا دەست بەسەرە.

ناوبراو لە درێژەدا گوتی:ئێمە لە کۆماری ئیسلامی ئێران داوادەکەین کە کەبوودوەند و ژۆرناڵیستەکان وهاوڵاتیانی رۆژنامە نووس کە تەنیا لە مافی ئازادی ڕادەربڕین وئازادی بەیان کەڵکایان وەر گرتووە ولە گرتووخانەدان ئازاد بکرێن.

سێی مانگی مەی واتە ۱٤گوڵان رۆژی جیهانی ئازادی راگەیاندنە.ئەمە لە حاڵێک دایە کە رێژەیێکی بەرچاو لە رۆژنامەنووس و چالاکانی ڕاگەیاندن لە ژێر گوشار ودەست بەسەرن.
محمد سدیق کەبوودوەند رۆژنامەوان وسکرتێری رێخراوی مافی مرۆڤی کوردستان،یەکێک لەو کەسانەیە کە بە هۆی چالاکی راگەیاندن ومافەکانی مرۆڤ دەستبەسەر و۱۱ساڵ زیندان بەسەری دا سەپاوە وتائێستا هەشت ساڵە لە گرتووخانەدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان