دەسبەسەرکردنی سەربازێکی کورد لەلایەن ئیتلاعاتی خورەم ئابادەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:سەربازێکی کوردبەناوی”فەرزاد نیک پەی “کوڕی ئیبراهیم دانیشتوی گوندی نێ سەربەشاری مەریوان لەلایەن ئیتلاعاتی پادگانی خوڕەم ئاواوە،دەسبەسەر دەکرێت و دیاریش نییە هۆکاری دەسبەسەر بونەکەی چییەو چارەنوسیشی نادیارە.

پێویست بەوەبیرهێنانەوەیەکەدوو خوێندکاری تریش کە دانیشتوی گوندی نێ بوون بەناوەکانی “هیوا و تارق”نیک پی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوەدەسبەسەرکرابون کەدوای ۳٥ڕۆژ دەسبەسەری دوێنێ ۲۳ی جوزەردان (۹٥ هەتاوی) بەبڕی بارمتەی ۱٥۰ملیون تمەنیبەشێوەی کاتی ئازاد کران.

kmmk.info
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان