کۆمەڵه ی ماڤی مرۆڤی کوردستان : نۆینەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامێران لە پەرلەمانی شۆرای ئیسڵامی ئێران بە سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن رۆحانی ووتی : رۆژێ بەڵێندا نابوو کە بەرپرسی؟باڵای مودیەریەتی پارێزگاکان دەدەن بە خەڵکی خۆجییە ئەو پارێزگایە بەڵام ئەمرۆ لە دڵە راوەکێن کە چا لێنانێ ئۆفیسەکانیشمان لە پارێزگاکانی دیکە بیانتێرن بۆ کۆردستان.
ماوەیەک لەمەو پێش حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی بە دروشمی ” نە بۆ هەڵاواردن وتەبعیض” سەفەرێکی بۆ شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو ،بەڵام ئەوەی کە جێگای سەرنج ە ئەمەیە کە بە هاتنی دەوڵەتی ” تەدبیر و ئۆمید” حەسەنی رۆحانی تەنیا هەڵگری درۆشمێک بوو کە ئەنجام نەدراا و بەڵکو خەڵکی رۆژهه ڵات بینیان کە هەڵاواردن وتەبعیض ،بێ عه داڵەتی ، بێکاری و هەژاری و دوواکەوتویی لە کوردستان پەرەی سەندووە و حەسەنی رۆحانی پیڵانێکی دارژاوی ئەوتۆی بۆ لە بین بردنی جیاوازی دانان و هەڵاواردن لە رۆژهە ڵات کوردستاندا نیە و هەموو وەک دروشم ماونەتەوە.
ئەمە جێگای پرسیارە کە دەبێ ئیشارەتی پێ بکەین چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی گه لی کورد لە 38 ساڵی تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران کە باسیان لە سەر هەڵاواردن وجیاوازی دانان و هەژاری چینایه تی کردووە لە لایەن کۆماری ئیسلامی حوکمی ناروا و ناعەدالەتی ئیعدام و زیندان روبەرو بونەتەوە و ئەمرۆ کە دەبینین زۆرێک لە چالاکانی مەدەنی وسیاسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسڵامیدا بە هۆی تاوانی نەکراو و بەس بەهۆی باسلێکردن بە بێعەداڵەتی و هەڵاوردان و تەبعیض لە لایه ن کۆماری ئیسلامیدا حوکمی زیندان و سزای سێدارە بە سەریاندا سەپاوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان