مانگرتنی گشتی گیراوانی زیندانی مەهاباد

ئەمرۆ نیوەرۆ پێنج شەممە ۹ی گوڵان،گیراوانی گرتوخانەی مەهاباد، مانگرتنی سەراسەریان ڕاگەیاند.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان، ماوێکە وەک ڕابردوو گوشارەکان بۆ سەر گیراوان زیادی کردوە، بەتایبەت سەڕۆکی زیندانی مەهاباد و قازی بەرپرسی زیندانی مەهاباد، گووشارەکانیان بۆ سەر گیراوانی ئەو زیندانە زۆر کردوە، بۆیە زیاتر لە ٥۰۰ گیراوی ناو ئەو گرتوخانەیە، مانگرتنی گشتیان دەست پێ کردوە.

ئەو گیراوانە ئەمرۆ پێنج شەممە، مانگرتنیان دەست پێ کردوە و نانی نیوەرۆیان نەگرتووە و بە شێوەیێکی فەرمی، مانگرتنی خۆیانیان بە بەرپرسانی گرتوخانە ڕاگەیاندوە.
دەوترێ، دوایی ڕاگەیاندنی مانگرتنی گیراوان، سەرۆکی گرتوخانە چۆتە ژوور و لایی گیراوان و داوایی لێ کردوون کۆتایی بە مانگرتن بێنن، باڵام زیندانیان رەتیان کردۆتەوە، هاوکات هێزەکانی دژەشۆرشی ناو گرتۆخانەی خستۆتە حاڵەتی ئامادەوە.

پێش ئەو مانگرتنە، ۲٦ مانگی پێنجی ساڵی ڕابردووش، بەشێکی زۆری گیراوانی گرتوخانەی مەهاباد و هەروەها ۳۰ گیراوی ژن لە بەندی تایبەت بە ژنان، بۆ شەرمەزار کردنی گووشار و زەخت و زەبرەکانی کە بەرپرسانی زیندان دژی گیراوان بەکاری دێنن، دەستیان دابۆیە مانگرتن و یەک رۆژ مانگرتن لە خواردنیان کردوو، کە دوایی سەرۆکی زیندان و وەکیلی بەندەکان بەیەکەوە ئاخاڤتن دەکەن و بەرپرسانی زیندان، داخوازی گیراوان قبووڵ دەکەن، بۆیە گیراوان بە شێوەیێکی کاتی کۆتایی بە ماۆگرتنەکەیان دێنن.
ئەم جڵرەش، بەرپرسانی زیندان، هەڕەشەیان لە گیراوان کردوە و وتوویانە گەر مانگرتن درێژەی هەبێ، ئەە حوکمی سێدارەی ۲۰ گیراو کە حوکمی سێدارەیان هەیە، ئەنجام دەدەین و گیراوەکانی بە تاوانە گشتیەکان، پەروەندەی ئەمنیەتی ساز دەکەین.

دوایی ئەوەی حسێن پور وەک سەرۆکی نوێی گرتوخانە هەڵبژێردرا، ناوبراو گووشاری خستۆتە سەر گیراوان و هەر رۆژ بیانویێکیان پێ دەگرێت، لە یەکەم هەنگاو دا، هاودیتنی گیراو و ماڵباتی گیراو کە جاران دوو حەفتە جارێک بوو، کۆتایی پێ هێنا و ئێستا تەنیا لە سەر ئیزنی سەرۆکی زیندان، گیراوان دەتوانن ماڵباتیان ببینن. کارگایی گرتوخانە کە بۆ گیراوان بوو، کە هەم شت فێر بن و هەم بڕێ پارە دەڕبنن، کۆ کراوەتەوە، هاوکات بێهداری گرتوخانەش وەک جاران نیە و نەخۆشەکان ناتوانن زوو دەرمان بکرێن، مەگەر ئەوەی پێشتر کاتیان گرتبێ، لە حاڵێک دا پێشتر، فۆری دەکرا چارەسەری نەخۆش بکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان