ک.م.م.ک:
دووشەمە سێی گەلاوێژی ٢٧٢٢-ی کوردی، مێرمنداڵێک بە ناو ئاریان جان گوڵی کوڕی ئەمیر، ١٤ ساڵ و خەڵکی گوندی سینگانی سەر بە شاری شنۆ لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی راپۆرتەکە، تەرمی ئەو مێر منداڵە بەڕێ کراوە بۆ پزیشکی دادوەری تا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و هێشتا تەرمەکە رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
جیگای ئاماژەیە تا کاتی داڕشتن وبڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
م.ە
- ورمێ؛ ئازادکردنی کاتی مەلا یونس نەۆخاە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی
- هەڵکشانی ڕێژەی خۆکوژییەکان هۆکارێکی دیکەی ناکارامەیی حکوومەتی ئێرانە