ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی موحسین دەهار ٢٤ساڵ تەمەن و زانیار شادیخا ١٧ساڵ خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکای حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان لە ماڵی خۆیان دەسبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئرم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان نەزانراوە.
ق.ش


