ساڵی ڕابردوو ۵۳۲ بابەتی زەماوەندی ۱۰بۆ۱۵ ساڵ لەپارێزگای سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتۆتە ئاراوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەکوتەی پارێزگاری دەستنیشانکراوی کۆماری ئیسلامی لەپارێزگای سنە ،لەساڵی ڕابردوودا لەوپارێزگایە ۵۳۲ بابەتی زەماوەندی تەمەن خواری نێوان ۱۰بۆ۱۵ ساڵ هەبووە کە جێی تێڕامان وخوردبوونەوەیە.

بەگوێرەی هەواڵەکە وبەپشتبەستن بەماڵپەڕی تۆڕی هەواڵگری هێرانا ، عەبدولحەمید زاهیدی پارێزگاری پارێزگای سنە،لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکدا کە ڕۆژی چوارشەممە ۱٤/٤/۹۶ بەڕێوەچوو ئاماژە وهۆشداری دا وکوتی کەئەم ڕووداوە جێی لێکۆڵینەوە وپێداچوونەوەیە.

جێگەی باسە کەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی پلان وپڕۆگرامی دیاری کراوی هەیە بۆئەوەی گەنجان بیرلەهەڵاواردن وچەوساندنەوە وناهاوسانی ونادادوەرییەکان نەکەنەوە لەهەموو؟شوێن وقوژبنێک لەهەوڵی ئەوەدایە کەگەنجان هەرچی خێراترە زەماوەند بکەن وبچنە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە ولەجەغزی کێشە کۆمەڵایەتی وهەژاری وبێکارییەکان بچەقێن وبەردەوام سەرقاڵی نەهامەتییەکانی ئەو کێشانە بن،ومەبەستی ناوبراو بەگوێرەی ئەو باسانەی وروژاندوونی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانە بووە ودەرهێنانی کارتی(هوشمند)بووە ،نەک مەترسییەکانی ئەو پڕۆسە نگریسە.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لەپلانەکانیدا بۆئەوانەی کەدەیانهەوێ زەماوەند بکەن وامی تەرخان کردووە وهەروەها بۆخوێندکاران وامی خوێندکاری وبۆئەوانەیشی کەسەربەحکوومەتن بەدەیان پوان و وامی دیاری کراوی تەرخان کردووە وبەبێ ئەوەی بیرێک لە کێشەکانی پاش هاوسەرگیری کرابێتەوە کەلەم دۆخە نەگونجاوەی هەنووکەییەدا ،کۆتاییەکەی بەهۆی هەژاری وبێ کاری لێک ترازانی بنەماڵە وجوێ بوونەوە وئەو تاقمەکەمەیشی کەدەتوانن بەسەربەشێک لەکۆسپە دسەپاوەکاندا زاڵ ببن ناچارن بۆ بژێوی ژیان یان ڕوو لەشارەکانی ناوەند بکەن یان ببن بەکۆڵبەر یان فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکان،بەچەشنێکە ڕێژەی ئەوانەی وا لەزیندانەکاندان بەهۆی مادەهۆشبەرەکانەوە هەرکەسانێکن کە پڕۆسەی هاوسەرگیریان تاقی کردۆتەوە وهەروەها کۆڵبەرانیش هەموویان خێزان ومنداڵ دارن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان