فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی بناری کوێستانی قەندیل بۆردوومان دەکەن

فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی بناری کوێستانی قەندیل بۆردوومان دەکەن
بە پیێ زانیارییەکانی گەیشتووە بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان،دوێنێ 7 پووشپەر فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی بناری کوێستانی قەندیل لە هەرێمی میدیا بە بیانۆیی هەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پ ک ک) بۆردومان دەکەن.
بە پیێ زانیاریەکان ، فرۆکەی چاودێری و سیخوری تورکیاش بە ئاسمانی قەزاکە دەسورێتەوە و ئەو ناوچەیە لە لایەن فرۆکە جەنگییەکان سوپای تورکیا بە چڕی بۆردوومان دەکرێن.
شایانی باسە کە بۆردوومانی ناوچەکە بۆتە هۆی سوتاندنی زەوی و زاری خەڵکی قەزاکە و خەسرانێکی زۆری بە خەڵک گیاندووە.
لە حاڵێکدا فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی بناری کوێستانی قەندیل دەکەن کە ئەو شۆینە جگە لە خەڵکی سڤیڵ و مەدەنی، هیچ هێزێکی چەکداری لێ نیە و بەم هۆیەشەوە زیانێکی ماددی بەو دەڤەرە و گۆندەکانی کەوتووە کە ئەمەش ترس و دڵە راوکێکی لە لای دانیشتوانی ئەو دەڤەرە دروست کردووە.
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن ئەو بۆردوومانە چەندین کاتژمێری خایاندووە و خەسرانێکی زۆری لە گۆند و مزرا و ئاژەلانی خەڵکی دەڤەرەکە گیاندووە. ئەوان باس دەکەن کە ئەم شۆینانە جگە لە خەڵکی سڤیل، هیچ  بنکەی سەربازی پارتی کرێکازانی کوردستان لێ نیە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان