تەقینەوەی مین لە سۆماری سەر بە پارێزگای کرماشان قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەی مین لە سۆماری سەر بە پارێزگای کرماشان قوربانێکی لێ کەوتەوە.
بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ، تەقینەوەی مین لە سۆماری سەر بە پارێزگای کرماشان قوربانێکی لێ کەوتەوە.
سەرچاوەکانی باس لەوەی دەکەن کە بە هۆی تەقینەوی مینێکی چێندراو نزیک پاسگای گیسکە لە ناوچەی سۆماری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، شوانکاریەکی کورد بە ناوی رامین کازمی بریندار بووە.
دەگوترێ ناوبراو بە قورسی بریندار بووە و هەر ئێستا لە نەخۆشخانەیکی کرماشان لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.
شایان باسە کە ساڵانە دەیان هاوڵاتی لە سەر سنوورەکان بە هۆی تەقینەوەی مین گیان یان پارچەیەکی جەستەیان لە دەست دەدەن.
سەرەڕای تێپەر بوونی زیاتر لە 20 ساڵ لە کۆتایی شەری ئێران و ئێراق تاکوو ئێستاش هەوڵێکی جیددی بۆ خاوێنکردنەوەی زەویە مینرێژکراوەکان نەدراوە و رۆژانە سێ کەس بە هۆی تەقینەوی مین دەکۆژرێن و یا سەقەت دەبن .
بە گۆێرەی ئامارە فەرمیەکان ،نزیک بە 16 میلێۆن مین لە ناو خاکی ئێران دا خۆی حەشار داوە کە لەو رێژە 12 میڵێۆن و هەشت سەت هەزار دەنکی لە چۆار پارێزگای ورمێ،سنە،کرماشان و ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان چێندراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان