بانگەوازی ئاشتی لەلایەن سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان HDP

بانگەوازی ئاشتی لەلایەن سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان HDP

بەپێی سەرچاوە هەواڵگریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەباکوری کوردستانەوە ،سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان HDPلە ئێوارە بەربانگێکدا،لە پارێزگای وان گەورەشاری باکوری کوردستان، ڕووی دەمی لەدەسەڵاتدارانی شەڕخوازی تورکیا و بەتایبەت حیزبەکەی ئوردوغان ڕایگەیاند ،وەرن با “تەقەی تفەنگەکان “بێدەنگ بن ،وەرن پڕۆژەی ناتەواویی ڕێکەوتنامەی دۆڵمە باخچەلی دەس پێبکەینەوە.

ناوبراو وا درێژە بە یاخافتنەکەی دەدات: بڕواتان هەبێیت ئوردوغان ئەم پەلاماردانانەی هەر بۆ ئەوەیە تەواوی جمگەکانی دەسەڵات و حکومەت بخاتەژێر ڕکێفی خۆیی .لەیەک شەودا 3326دادوەر لە شوێینی کارەکەیان گۆڕاوە و 50قایمقام جێگۆڕکێی پێکراوە .

tcv3_10300315_631518650257447_6649379481052762558_n-600x350

جێگەی تێڕامانە مودیری قوتابخانەیکی بچوکیش دەبێیت کوشکی سەرۆک کۆماری دیاری بکات .پشکێنەرانی حکومی ۱۰ڕۆژە دۆسییە شارەوانیەکان دەپشکنن،کەزانیان هیچ دزی و دوڕەنگیەیک لە ئارادا نییە ،ئەمجارە تۆمەتی هاوکاری ترۆریزم دەخەنە پاڵ سەرۆک شارەواییەکان،هەرئەو شارەوانییانەی کەخەڵک خۆی هەڵبژاردون ،ئیستا بەپیلان وەلایان دەنێن و کەسی تایبەت بەخۆیانی دەنێنە سەر .

تركيا-داعش-1560x690_c-715x400

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان