یه‌په‌گه: سوپاى تورکیا سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕڤانان و خاکی رۆژئاوایی کوردستان تۆپباران ده‌کات.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل یه‌په‌گه، رایده‌گه‌یه‌نێت که هێرشى سوپاى تورکیا له‌دژى خاکى رۆژئاواى کوردستان به‌رده‌وامه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌کات ، رۆژى 24ى پوشپه‌ر سوپاى تورکیا به‌چه‌کى قورس هێرشى کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى هێزه‌کانمان له‌گوندى کۆره‌لى ده‌که‌وێته رۆژئاواى شارى کۆبانێ.
ناوه‌نده‌که ده‌ستنیشانیشى کرد:” هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانى هه‌مان رۆژ گروپی تێرۆریستی داعش له‌سه‌نگه‌ره‌کانى خۆیان له‌باشوورى جه‌رابلوسه‌وه هه‌وڵیاندا له رووبار‌ى فورات بپه‌رنه‌وه و به‌چه‌کى قورس هێرش بکه‌نه سه‌ر شارۆچکه‌ى شێخله‌رى سه‌ربه کۆبانێ ، به‌ڵام به‌هۆى رووبه‌رونه‌وه‌ى شه‌ڕڤانان هه‌وڵه‌که شکستى هێنا و چه‌ته‌کان هه‌ڵاتن.”
جێی ئاماژەیە، دەوڵەتی تورکیا جیا لە شەر دژی گەلی کوردستان لە هەرێمەکانی باکوری کوردستان، هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوا لە کوردستان و زیانی ماڵی و گیانی زۆری بە گەلی کوردستان گەیاندوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان