ئازادی کاتی زەمانە زێویە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی زەمانە زێویە خاوەنی بڕوانامەی بواری مافەکان لە زانکۆی پەیامی نووری سەقز، بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی ئێران لە سەقز ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو رێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوو.

ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ڕاگوازرا و دواتر ١١ی ڕەشەمە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە سەقز ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە کە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

تا کاتی بڵاوکددنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵیان نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *