سەقز؛ گیان لەدەستدانی منداڵێک لە ناڕەزایەتیە گشتگیرەکان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، منداڵێک بە ناوی ” دانیاڵ پابەندی ” دانیشتوی شاری سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فیشەک گیانی لەدەست دا.

شیاوی باسە کە، تەرمی ناوبراو لە نەخۆشخانەی تەئمینی ئیجتیماعی شاری سەقزە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

هەروەها خەڵکی شاری سەقز لە بەر دەرگای نەخۆشخانەکە گردبوونەتەوە تا کو ئیزن بە هێزە ئەمنییەکان نەدەن کە تەرمەکەی بڕفێنن.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *