دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە بۆکان

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١١ی ڕەزبەری٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هادی ئەمینی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، لە ڕەوتی سەرکوتی هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی و ڕێگری لە پەرەگرتنی ناڕەزایی خەڵک، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

جێی وردبوونەوەیە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *