کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕوداوەکەی گوێزیلێ وەکو خۆیی بڵاو دەکاتە
بە پێی زانیاری و هەواڵە تەکمیلیەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ئاکامی هێرش و تەقەی هێزە سەربازی و ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی ناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد بریندار دەبن.
هەر لەو هێرشەی هێزەکانی ئێران دا کۆڵبەرێک بە ناوی لەتیف عەلیخانی گیانی لەدەست دادات، چەند کۆڵبەرێکیش بڕیندار دەبن، ئەوە جیا لەوەیە کە ئەسپی ئەو کۆڵبەرانەش دەکووژڕێن.
دوایی ئەوەی هەواڵی کوژرانی ئەو کۆڵبەرە دەدرێتە ماڵباتی گیان بەخت کراو، براکەی بە ناوی رەئوف عەلیخانی دەچێتە ئەو پادگانەی کە تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و براکەیان کووشتوە، دوایی دمە قاڵە و وڵام نەدانەوەی لە لایەن گروبانی پادگانەکە، رەێوف عەلیخانی لە تۆڵەی خوێنی براکەی ئەو گروبانە کە بەرپرسی پادگانەکەیە دەست بەجێ دەکووژێتەوە.
دوایی ئەوتێکهەڵچوونە، سەربازەکانی ناو پادگان تەقە لە ناوبراو دەکەن و لە ئاکام دا گیانی لەدەست دەدات.
بڵاو بوونەوەی هەواڵی روداوەکە و کوژرانی برای دوهەم، نارەزایەتی خەڵکی گوندەکەی ڵێ دەکەێتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخەکە سێ جار هێری کردۆتە سەر ئەو گوندە، بەڵام دو جاری یەکەم نەیانتوانیوە بچنە ناو گوند، بۆ جاری سێهەم خەڵک، گوندەکە چۆڵ دەکە، تەنیا چەند بەساڵاچوو لەوێ دەمێننەوە، کە هێزەکانی ئێران ئەوان دەستبەسەر دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن.
جێی ئاماژەیە هێشتا نارەزایەتیەکان بەردەوامن و هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئێران هەوڵی گڕتنی گەنجانی ئەو گوندە دەدەن، هاوکات لە بێوارنی سەر بە سەردەشت نارەزایەتی ساز دەبێت و خەڵکی ئەو گوندە هێرش دەبەنە سەر پادگانەکە، گیراوان ئازاد دەکەن و بارە دەستبەسەر داگیراوەکانی خۆیان دەبەنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


