سەردەشت ،تێکەڵچونی خەڵک وهێزەکانی کۆماری ئیسلامی

سەردەشت ،تێکەڵچونی خەڵک وهێزەکانی کۆماری ئیسلامی
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی پێنج شەمە ۱۰ی پوشپەڕ لەناوچەی” کێلە”سەربەشارستانی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێدارانی(مامور) ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست دەگرن بەسەرکەلو پەلی کۆڵبەران و چەن ماشێن وبارهەڵگری هاوڵاتیان لەدەڤەرە.خەڵکیش بەدژ کردوەیەکی جەماوەری هەڵدەسن بەوەرگرتنەوەی ماڵەکانیان ، لە ئاکام دا تێکەڵچونێک لەناوبەر خەڵک و ڕێداری حکومی دروست دەبێت .
سەرچاوە خۆجەیەکان دەگێڕنەوە؛ داخوازی خەڵکی “کێلەوبێوران”بۆ وەرگرتنی بارەکانیان بوە کە زۆر بەتوندی لەلایەن مەئمورانی حکومیەوە جوابیان دەدرێتەوە و دەست دەکەن بەتەقەکردن بۆبڵاوەپێکردن وترساندنی خەڵک.

لەئاکامدا تێکڵچونەکەپەرەدەستێنێ ودوای چەن شەڕوپێکدانێک جەماوەر دەتوانن هێزەکانی حکومەت ناچاربکەن ماڵەکانیان وەرگرنەوە.
شایانی باسە هەر لەو بوارەدا هێزە سەربازیەکانی حکومەت لەگوندی”گوێزڵە”تەقەلەکۆڵبەرانی کورد دەکەن و دوو کەس کەبرای یەکتر بوون دەکوژرێن ،تێکەڵچون وپێکدادان هێشتا لەو گوندە درێژەی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: