ئاگرکەوتنەوەی دوێنێ  لەکامیاران ۱٥ هێکتار لە لێڕەوارو لەوەڕگەکانی ئەوشارەی کردبە پۆلوو

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ سێ شەممۆ ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ۹٥ی هەتاوی بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۱٥ هێکتارلە لێرەواڕو لەوەڕگەکانی ئەو شارە بوون بە پۆلوو.

ئاگرتێبەردانی لەوەڕگەو دارستانەکانی کوردستان بووە بە دیاردەیەکی ئاسایی و ئەگەر نەبێت هۆی سەرسووڕمانە، هۆکارەکانی ئەم دیاردە قیزەونە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ حکوومەت، بۆلەناوبردنی ژینگە وسرووشت وچۆڵ بوونی گوندەکان وخێزەرەی گوندنشینان بۆ شاروتێکدانی کولتووری نەتەوەیی وپێمل و گرێدراوییان بەحکوومەت وپەنابردنیان بە دیاردەگەلی وەک مادە هۆشبەرەکان وسیخۆری وجاشایەتی بە ڕێژیم، ئەمە میتۆدێکی ڕەاوکراوو جێگە سەرنجە کە هەموو حکوومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان پشتییان پێ بەستووە وتەنیا کوردستانیشی کردوە بە ئامانج

ڕووتوقووتی چیاکانی کوردستان دەبێتە مایە خێرا دەستڕاگەیشتنی حکوومەت وسازکردنی بنکە وبارەگای سەربازی ولەلایەکی تریشەوە چۆڵکردن وناهۆمێدی بۆخەڵک ودەست کێشان لە بژیوی ژیانێکی سەربەستو سروشتیانەیە.وەک دەزانین هەرلە سەرەتای هاتنی کۆماری ئیسلامیییەوە زۆربەی گۆندەکانی کوردستانی بە زۆررەملی لە گوندنشینان چوڵ کرد.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان