بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ڕۆژێ پێنج شەمەوە تا دووشەمە لە شاری پێرانشار ۱۹ کەس دەسبەسەر کراون .
بەپێی هەواڵە کە ئەم کەسانە لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە لە دایرەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەسبەسەر کراون .لەناو دەستبەسەر کراوەکاندا چالاکانی مەدەنی و هەندێک کەسایەتی مەزهەبی بەرچاو دەکەون .
مامۆستا مەلا رەزا داوردان ،بەر پرسی مەدرسەی علوم دینی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری پیرانشاردا ، یەک لەو دەستبەسەر کراوانەیە.کە هێزە کانی ئیتلاعات لە دوای پشکنینی ماڵ و دەسبەسەرگرتن بە سەر هەنێک کەلو پەلی شەخسیدا ، دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
هەر لەو پەیوەندیەدا لە سەرەتای ئەم حەوتوەدا دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ئومێد قوڕەیشی و ئەحمەد قادری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر دەکرێن و هەناردەی ورمێ دەکرێن .
شایانی باسە لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵدا زۆرترین قۆڵبەستکردن و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان لەلایەن ئیتلاعاتەوە تۆمار کرا ، بەڵام پێی دەچێیت لە مانگی گەلاوێژدا چاوەڕووانی دەستبەری زیاتر و ترساندو وکوشتنی زیاتر و زیاتر بین .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان