لە حەوتوێیکدا دوو کەس لە گوندی شەریف ئابادی ناوچەی چلچەمە خۆکوژیان کردەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ۱٥ی جۆزەردانی ۹٦ی هەتاوی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،

پێاوێکی خاوەن خاوخێزان و خاوەنی ۲ منداڵ لە گوندی شەریف ئاوای چلچەمە لە هەوڵێکی خۆکوژیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تەرمەکەی هەناردەی نەخۆشخانەی شارستانی دیواندەرە کراوە .
هەر لەو گوندەدا حەوتوی پێشو کەسێکی تر بە ناوی “کامیل ب” ۲۳ ساڵ تەمەن کە تازە ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و بۆ بژیوی ژیان و کرێکاری ڕوی لە تاران کردبوو بە شێوەێیکی گوماناوی خۆی هەڵواسیبوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو .
جێگای باسە گوندی شەریف ئاوا یەکێک لە گەورە دێهاتەکانی ناوچەی چلچەمە سەر بە شارستانی دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە و لەو گوندەدا پاسگاێیکی هێزی ئیتنزامی و پایەگاێیکی بەسیجی تێدایە و ڕەنگە تاکە سەرچاوەی داهاتیش هاریکاریکردنی ئەو دوو ناوەندە بێت و جگە لەوە هەژاری و بێکاری بەرۆکی گوند نشیانی گرتوە و خۆکوژی دوو کەس لە حەوتوێکدا هێمایەکە بۆ باری ئاڵۆزی ژیانی هاووڵاییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان