ک.م.م.ک:
عەباس کەیهانی، وەرزشوانئ کوردی خەڵکی بجنوورد سەربە خۆراسانی شوماڵی( باکووری خۆراسان) و پاڵەوانی بواری بۆدۆ کە لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە بەفرانناری٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، پتر لە سێ حەوتووە لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی لە زیندانی بجنوورد ڕاگیراوە.
بەپێی کوتەی سەرچاوەکان، هێزە ئەمنییەکان بە ئامانجی لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و نانەوەی سناریۆی قەزایی، ئەم وەرزشوانەیان لە دۆخێکی نامرۆڤانەدا پەستاوتووە.
ق.ش


