لێدوانهەواڵەکان

قوتابیێک کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

به پێی ئەو هەواڵانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتونە دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی هەینی ۱٤ رەشەمێ، قوتابیێکی کلاس سێی سەرەتایی خۆیی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.

ئەسعەد خزری فەرمانداری ساری شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە راست کردنەوەی ئەو هەواڵە و لە کۆنفرانسێک بۆ رۆژنامە و ماڵپەرە هەواڵنێریەکان وتویەتی : دوایی لێکۆڵینەوەکانی کۆمیتەی ناوەندی پەروەردەی شنۆ دەرکەوتووە کە ێەم منداڵە لە گەڵ دایکی شەری بووە و ئەو شەر و هەڵایە بۆتە هۆیی تورەی و لە ئاکام دا خۆیی کوشتووە.
فەرمانداری شنۆ درێژە دەدات و ئێژێ: ئەو منداڵە یەکێک لە زیرەکترین قوتابیەکانی قوتابخانەی شنۆ بووە و زۆریش چالاک بووە.

جێی ئاماژەیە کە سێ مانگ لەمەوبەریش قوتابیێکی کلاس شەشی سەرەتایی لە شنۆ خۆیی کوشتبوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

هاوڵاتییەک بۆ کێشانی حوکمەکەی بۆ زیندان ئێران لە بۆکان گوازرایەوە

پاکانە و پەڕێنەوەی هوشمەند عەلیپوور لە تۆمەتی بەغی و بوونی بە 38 مانگ زیندان

سی پی تی(CPT): سپای تورکیا شەوانە مەزرای گوندەکان دەسووتێنێ