گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر گیراوە سیاسیە کوردەکان رووی لە زیادبوونە

حکومەتی تورکیا گوشارەکانی بو سەر گیراوانی سیاسی کورد زیاد کردوە و لە دواین هەوڵی دا ٤۰ گیراویی سیاسی کوردی بۆ گرتوخانەگەلی نادیار دوور خستۆتەوە.

ئەو چل گیراوە کوردە لە گرتوخانەی باژێری ئاگری لە باکوری کوردستان زیندانی کرا بوون، کە حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ گوشاری زێدەتر بو سەر چالاکانی سیاسی دەسبەسەر کراو و ماڵباتینان و بە گشتی بۆ گوشار و زەختی زێدەتر بۆ سەر کۆمەڵگا و گەلی کورد لە باکوری کوردستان بۆ شوێنگەلی تر دووری خستونەوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیشتونە دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان «جەناپ ئیلبوگا» نوێنەری رێکخراوی میادەر لە نێو ئەو گیراوە سیاسیانە دا بووە کە لە گرتوخانەی ئاگری بۆ شوێنی تر دوور خراونەوە. ناوبراو لە کاتی هێرش و زەختەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی تەندوڕک بریندار کرابوو، ەڵام توانرا گیانی بپارێزرێ و دوایی لە لایەن دەوڵەتی تورکیا رەوانەی گرتوخانە کرا.

جێی ئاماژەیە کە لە چەند مانگی رابردو دا دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر گلی کورد لەو بەشەی کوردستان زۆرتڕ و دژوارتر کردۆتەوە و بە هۆیی هێرشە نوێکڵنی دەوڵەتی تورکیا بە سەدان خەڵکی سڤیل گیانیان لە دەست داوە، سارەکانی وەک جەزیرە، نسیبین، سور وەک وێرانەیان لێهاتوە و بە دەیان زارۆکیش لە نیو کوژراوان دا هەن.

ئەوە لە کڵتێک دایە کە نوێنەرانی کورد پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانەیان روبەرویی دەوڵەتی تورکیا کردبۆوە و سێ ساڵ ئەو پرۆسەیە درێژەی خایاند، بەڵام لە کۆتایی دا دەوڵەتی تورکیا بە شێوازێکی تەکلایەنە کۆتایی بە پرۆسەکە هێنڵ و شەری دژی داحوازیە نەتەویی و دیمۆکراتیەکانی گەلی کوردستان دەست پێکردەوە.

لە پێوەندی لە تەک بابەتی شەر و ژینۆسایدی گەلی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بە چەندین گوزارش و بەیانیەی بڵاو کردۆتەوە کە دەتوانن لە ماڵپەری ک م م ک بیانبینن