نامەی ناڕەزایەتی چالاکانی مەدەنی مەریوان بۆ فەرمانداریی سەبارەت به کوژرانی گەنجێکی مەریوانی بە ماو مادێح پەرتەوی و کاسبکارانی سنوورەکانی مەریوان
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان:له سەرلەبەیانی شەممه ۲۲ی رەشەمەدا، نۆ چالاکوانی مەریوانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی له بەردەوام بوونی کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکارانی سنووری مەریوان، لەگەڵ جێگری سیاسی فەرماندار و بەرپەرسی هێزی ئینتیزامی ئەم شاره دیداریان کرد.
لەم چاوپێکەوتنەدا چالاکوانان پاش دەڕبڕینی ناڕەزایی و نیگەرانی خۆیان، داوایان له فەرمانداریی مەریوان کرد به جەختەوه بەدواداچوون بکات بۆ ئەم رووداوه دڵتەزێنانه.
وێنەی دەقی نامە و واژۆی نۆ چالاکوانی مەریوانی.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
2016.03.12