KMMK:
لە ڕۆژانی ۱٥ و ۱٦ی مانگی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی دادگای ئینقلاب ئیسلامی لە شاری کرماشان دۆسییەی دادگایی کردنی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی: ئەرسەلان هیدایەتی، ئەردەشیر موسەوی، موستەفا باقری ئاشنا، شەهریار تەهماسبی هەڵدایەوە.
ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی ئەو کەسانە بە ئامادەبوونی پارێزەرێک بە ناوی موستەفا ئەحمەدیان بوە و دوو ڕۆژ لەسەریەک درێژەی هەبوە.
شایانی باسە ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لە پوشپەڕی ساڵی دەستبەسەر کراون و دوای زیاتر لە دوومانگ دەستبەسەر کردن بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


