هاوڵاتیانی نارازی کەلوپەلە بەتاڵان براوەکانیان لە پاسگا وەردەگرنەوە و ماشینێکیش ئاگر دەدرێت 

بەپێی راپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە سەر لە بەیانی رۆژی ۲۶ی پوشپەڕ لە نزیک بازاری دووپەزە لەسەر سنووری قەلادزێ، هیزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی دەست دەگرن بەسەرکەل و پەلی کاسبکارانی کوردا کە دەبێتە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک و کاسبکاران

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، کاتێک خاوەنی بارەکان و کۆمەڵێک لە خەڵک بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلەکانیان بەرەو پاسگاکە ڕۆیشتن درانە بەر تەقەی هەوایی و دەیان ویست بەوشێوەیە بڵاوە بە خەڵک بکەن، بەلام خەڵک هێرش دەکەنە سەر پاسگا و تێکهەڵچون لەناوبەر خەڵک و رێداری ‌‌‌‌حکومەتدا چێ دەبێت

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، کە خەڵک هێرش دەکەنە سەر هیزە ئەمنیەتیەکان و کەلوپەلی کاسبکاران و کۆڵبەران وەردەگرنەوەو ماشێنێکیش ئاگر تێبەردەدەن. پێویستە وە بیری بێنینەوە کە ئێوارەی ڕۆژی ٧ی پوشپەڕ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی فەرماندەی پاسگا ی ئینتزامی گوندی گوێزڵە بەرەو ڕوی دوو برا بەناوەکانی لەتیف و ڕەئوف عەلیخانی دەبێتە هۆی گیان لەدەست دانی یەک لە وان و بە دوای ئەدا سەربازانی ئامادە لەوێدا دەست دەکەن بەتەقە، کە گیان لەدەست دانی براکەی تری لێ کەوتەوە. کە ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان